دابین کردنی ئەمنیەت لە کەربەلا بە ۳۰ هەزار هێزی ئەمنی

لە ئان و ساتی گەیشتنی ڕۆژی عاشورا بە زیاتر لە ۳۰ هەزار هێزی ئەمنی دۆخ و ئەمنیەتی شاری کەربەلا دەپارێزرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعالەم، ئەمساڵ زیاتر لە ۳۰ هەزار هێزی ئەمنی بەرپرسیاریەتی دابین کردنی ئەمنیەت بۆ ڕێوڕەسمی عاشورایان لە شاری کەربەلا لە ئەستۆ گرتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلەشکەر قەیس مەحمەداوی، فەرماندەی ناوچەی فوراتی ناوڕاست وتی: یەکینەکانی ئێمە ئەمساڵ زۆر زوو دەستمان بە کار کرد و ئەرکەکان بە باشی دابەش کراوە. کاری لێکۆڵینوە و گەڕیان دەستی پێ کردووە تاکوو تیرۆیستەکان نەتوانن دزە بکەنە ناو زیارەتکارەکان.

ئەو زادی کرد: سەبارەت بە پاراستنی سنوورەکانیش هەموو جۆرە هەماهەنگییەک لەگەڵ حەشدی شەعبی ئەنجام بووە. تاکوو ئێستە زیارەتکارەکان چ ناوخۆیی و چ لە ئێران و پاکستان و وڵاتانی عەرەبییەوە بێت هاتوونەتە کەربەلا و بە زوویی ڕێوڕەسمەکە بێ هیچ گرفتێک دەست پێ دەکات.

News Code 21816

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =