ترامپ خوازیاری دانوستان لە گەڵ ئێرانە

سەرۆکی "گرووپی هەنگاوی ئێران" لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد: ترامپ لە هەر کاتێکدا خوازیاری دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانە، بەڵام رێبەری باڵا، سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران حەز بەو کارە ناکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک سەرۆکی "گرووپی هەنگاوی ئێران" لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ژووری فیکری "هادسێن" بە ڕەخنە گرتن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، جەختی لە ڕەخنەکانی ترامپ لەو ڕێککەوتنە و لەوان بڕگەی ئاوابوون، سیستەمی پشکنین و بێدەنگی هەمبەر بە پلانی مووشەکیی ئێران کردەوە.

ناوبراو وێرای ڕەخنەگرتن لەوەی کە بۆ پلانی مووشەکیی ئێران لە بەرجامدا پشت‌گوێ خراوە، وتی: ئێران گەورەترین هێزی مووشەکیی رۆژهەڵاتی ناڤینی هەیە و دەبێ پەرەدان بە مووشەکگەلی بالیستیکی وەلاوە بنێت و دەستهەڵگری تاقیکاری مووشەکیی بە توانستی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی بێت.

سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران وتیشی: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە سەر ئەو بڕوایەیە کە دەبێ پرسی پلانی مووشەکی ئێران و پلانی ناڤۆکی بە شێوەی هاوکات تاوتوێ بکرێن، چونکه مووشەک چەکێکە بۆ هێرشی ئەتۆمی کە ڕەنگە ئێران بە کاری بێنێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرجام ئەو پرسەی پشتگوێ خستووە.

هۆک لە درێژەدا وتی: پاش بەرجام پلانی مووشەکیی ئێران هیچ دابەزینێکی نەبووە و بەوەشەوە هیوادارین ئەمریکا بتوانێ ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ مسۆگەر بکات.

سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران ئیدعایشی کرد که ڕێککەوتنی نوێ چیتر نە وەک بەرجام لە نێوان دوو دەوڵەتدا، بەڵکوو وەک پەیماننامەیەک دەبێت.

هۆک بە ئاماژە بە سەرۆکایەتی ترامپ بە سەر دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی، سەبارەت بە ئێران وتی: ترامپ خوازیاری دانوستان لە گەڵ رێبەرانی ئێرانە لە هەر کاتێکدا ئەوان بیانەوێ، بەڵام رێبەر و سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران حەز بەو کارە ناکەن.

ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی ڕەوانەکرانی مووشەک لە لایەن ئێران بۆ عێراق، لوبنان، سووریا و یەمەنی خستەڕوو و زیادی کرد: ئێران بە بەهرە وەرگرتن لە هێزە ملیشاکانی پاڵپشتکراوی خوی هێرش دەکاتە سەر بیناگەلی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق.

سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی ترامپ هەوڵ دەدات هەناردەی نەوتیی ئێران تا ئاستی سیفر دابەزێنێتە خوارێ، جەختی کرد: ئامانج لە گەمارۆکانی سەر ئێران، هاندانی ئێران بە گۆڕینی ئاکاری یان تەریک خستنیەتی.

News Code 21815

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =