بەرهەم ساڵح بووە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق

بەرهەم ئەحمەد ساڵح جارێکی دیکە لەسەر داوای خۆی گەڕایەوە نێو یەکێتی و بوو بە تاکە کاندیدی ئەو حزبە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژ ١٩ی ئەیلول کە تەنیا ٦ ڕۆژ لە بەردەم یەکێتیدا مابوو بۆ دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە کۆبووە و تیایدا بەرهەم ساڵحی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی جارێکی دیکە دەرگای یەکێتی بە ڕووی بەرهەم ساڵحدا کرایەوە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا دەنگدان لەسەر کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرا، بەرهەم ساڵح بە ٢٦ دەنگ زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێنا و محەمەد سابیر ١٦ دەنگ و لەتیف ڕەشید تەنها یەک دەنگی نێو ئەندامانی کۆبونەوەکەی بەدەستهێنا.

کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و پەسەندکردنی بەرهەم ساڵح وەک تاکە کاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بێ کێشە کۆتای نەهات، بەڵکو دوا بەدوای پەسەندکردنی وەرگرتنەوەی بەرهەم ساڵح، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی وەک دەربڕینی ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو بڕیارە کۆبونەوەکەیان جێهێشت.

News Code 21813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =