بەهێزترین مادەی جیهان دۆزرایەوە

لێکۆڵەران بە هاوشێوە سازی کۆمپیۆتەری بەهێزترین مادەی جیهانیان بینی. ئەو مادە پاستای ناوک ناویەتی و لە پێستەی ئەستێرەی نۆترۆنی جێی گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، لێکۆڵەران  بە هاوشێوەی سازی کۆمپیۆتەری تێگەیشتوون پاستای ناڤۆکی بەهێزترین مادەی جیهانە. ئەو مادە لە پێستەی ئەستێرەی نۆترۆنی هەیە و بە شێوەی پێکهاتەی زۆر پتەو دەدرێت کە هاوشێوەی جۆرە جیاوازەکانی پاستایە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی ئیندیانا و ڕێکخراوی تەکنۆلۆژیای کالیفۆڕنیا بە کەڵک وەرگرتن لە کۆپیۆتەرێکی زۆر گەورە هاوشێوە سازیگەلێکیان ئەنجام داوە. ئەو هاوشێوە سازییە بۆ یەکەم جار شێوەگەلێک لە شکانی پێستەی ئەستێرەی نیشان دا. بە وتەی ئەوان ئەو هاوشێوەسازییە یاەمەتی مرۆڤ دەدات بۆ باشتە ناسینی دیاردە گەورە ئاسترۆفیزیکییەکان وەکوو شەپۆلە گرانشییەکان.

ژێر پێشتی ئەو ئەستێرە، پرۆتۆنەکان و نۆترۆنەکان بە شێوەی پێکهاتەگەلێک وەکوو سیلەندر و پەڕە سافەکان لە پاڵ یەکتردا جێیان گرتووە.

ئەو تایبەتمەندیگەلە دەبێتە هۆی ئەوەی کە پاستا ناڤۆکییەکان زۆر سفت و سەخت ببنەوە و لە ئاکامدا شکانی کارێکی ئەستەم دەبێت.

بە پێی هاوشێوەی سازییە ئەنجام دراوەکان شکانی ئەو پێکهاتانە ١٠ ملیار جار سەخت تر لە پۆڵایە.

News Code 21810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =