هەڵمەتی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بێ وەڵام نابێت

وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هەڵمەتی ڕژیمی زایۆنی کە بووە هۆی داخرانی فرۆکەی ڕووسیا، بێ وەڵام نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، سێرگەی شویگۆ وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕووسیا وەڵامی هەڵمەتی هێزی ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی کە بۆتە هۆی داخرانی فرۆکەی ڕووسیا لە سووریا، دەداتەوە.

شویگۆ وتی: ئەمڕۆ ئێمە هاوکارانی ئیسرائیلیمان ئاگادار کردۆتەوە و منیش بۆ خۆم هۆشدارم بە وەزیری جەنگی ئیسرائیل داوە کە ئاوەها هەڵمەتگەلێک لە لایەن ئێمەوە بێ وەڵام نابێت.

ئاماژەی بەوەش دا: فرۆکەی ناسێنەریی ئێمە لە ئەدلەب کە ١٥ کەسی لە خۆ گرتبوو و بۆ دۆزینەوەی شوێنی هۆمار کردن و کۆکردنەوەی ئۆتۆمبیلی بێ شۆفیر لەو ناوچەیەدا ڤووە، لە ڕادار چۆتە دەرێ.

شایانی باسە کە لە دوای هێرشی شەوی ڕابردووی بۆ سەر لازقیەی سووریا، فرۆکەیەکی ڕووسی لە رادار چووە دەرێ کە هەندێک بەرپرسی ڕووسیا ئیسرائیل لەوبارەیە تۆمەتبار دەکەن.

وەزیری بەرگریی ڕووسیا لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل تۆمەتباری سەرەکیی داخرانی فرۆکەی ڕووسیا لە سووریا بووە و ئەو مافە بۆ مسکۆ پارێزراوە کە وەڵامی ڕژیمی زایۆنی بداتەوە.

پووتین-یش ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئەو هەمان هەڵوێستی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیایە.

News Code 21809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =