٧ وێستگەی ناوچەگەردی لە کوردستان دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی کوردستان لە کرانەوەی ٧ وێستگەی ناوچەگەردی لەو پارێزگایە هەواڵی دا.

سەید موحسن عەلەوی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر بە ئاماژە بەوەی کە ٥ تا ١١ی مانگی ڕەزبەر وەک حەوتەی گەشتیاری لە رۆژژمێری وڵاتەکەماندا ناسراوە، وتی: پلانی و پرۆگرامی جۆراجۆر و تایبەتیمان بۆ ئەوساڵ لە ئاستی پارێزگادا لە بەرچاو گرتووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانی گەشتیاری لە شاری سنە، کرانەوەی هۆتێل داوینکۆی بانە، کۆمەڵەی سەیران، یاری و گەشتیاریی گوندی نۆرەی سنە وەک بەشێک لە پلان و پرۆگرامگەلی دیاری کراوە بۆ حەوتەی گەشتیاریی ئەوساڵ لە پارێزگای کوردستان، وتیشی: لەو حەوتەیەدا ٧ وێستگەی ناوچەگەردی لە گوندەکانی دۆڵاو، دەرەتەفی، ئاویهەنگ و شاری دیواندەرە دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی کوردستان زیادی کرد: جگە لە کردنەوەی ئەو ناوەندانە، لەو حەوتەیەدا یەکەم هەنگاوەکانی چێ کردنی کۆمەڵەی، یاری و سەیرانی تاڤگەی سنە بە هەوڵی کەرتی تایبەتی هەڵدەگیرێت.

عەلەوی ئاماژەی بەوەش دا: بەڕێوەچوونی پیشانگای وێنەی بەرجەوەندەکانی پارێزگا و پاککردنەوەی گوندگەلی گڵین، دۆڵاو، پاڵنگان و فەزای ئەشکەوتی دێرینی کەرفتوو بە هاوکاریی ئەنجومەنی حەوزەی میراتی فەرهەنگی لە پلانە کارییەکانی دیکەی حەوتەی گەشتیاری لە پارێزگایە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا ئاماژەی بە لێدرانی زەنگی مێهر (ڕەزبەر) وەک مانگی کرانەوەی قوتابخانەکان و گەشتیاری لە ئاستی قوتابخانەکانی پارێزگا و بەڕێوەچوونی گەشتی یەک رۆژە و کرانەوەی پیشانگای گەشتیاری و پیشەی دەستی لە حەوتەی گەشتیاری دا.

News Code 21808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =