ئێران گواستنەوەی چەک بۆ سووریا ڕابگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی رووسیا لە سووریا لە بەیانییەیەکدا پاگەندەی کرد: ئەبی کۆتایی بێت بە گواستنەوەی چەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ سووریا؛ ئەو کارە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ناوچەکە.

بە ارپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕووسیا لە سووریا بە دەرکردنی بەیانییەیەکی بێ پێوەندی و بە بێ ئاماژە بە یارمەتیە ئاشکرا و شاردراەوکانی واشنتۆن بە تیرۆریستەکانی سووریا پاگەندەی کرد: ئەو ڕووداوە نیشانی دا کە ئەبێ بەدوای ڕێگا چارەیەکی سیاسی بۆ قەیران لە سووریا بین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بکاتە شەڕی بەردەوامی تاران لە گەڵ تیرۆریستەکان لە سووریابە پێی داوای دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە؛ لە ئەو بەیانییەدا پاگەندەی کردووە: ئەبێ کۆتایی بێت بە گواستنەوەی چەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ سووریا؛ ئەمە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ناوچەکە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە دەرکردنی بەیانییەیەکدا سەبارەت بە کەوتنە خوارەوە فڕۆکەی Il-۲۰ ی ئەو وڵاتە لە سووریا ڕایگەیاند: هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر سووریا بووەتە هۆی زنجیرەیەک لە رووداوەکان کە کردنە ئامانجی فڕۆکەی ڕووسی بەشێک ک ئەو ڕووداوەیە.

News Code 21803

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =