هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە لە سووریا

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، خستنەخواره‌وه‌ی فڕۆکە روسییەکە لە سوریا جێگای داخەو پێویستى چاره‌سه‌رى سیاسى ململانێكان به‌بیردێنێته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پۆمپیو، رایگەیاند: خستنەخواره‌وه‌ی فڕۆکەی سەربازی روسیا بە مووشەکە دژە فڕۆکەکانی سوریا رووداوێکی جێگای داخەو بیرهێنانەوەیە بە پێویستی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی ململانێكان.

لە بەیاننامەیەکدا پۆمپیۆ ده‌ڵێت:"رووداوه‌كه‌ ئه‌وه‌مان بیرده‌هێنێته‌وه‌ پێویسته‌ چارەسەرێکی هەمیشەیی و ئاشتییانە بۆ ململانێکانی سوریا بدۆزرێته‌وه‌".

ئێوارەی دووشەممە فڕۆكەیەكی روسیا لە ئاسمانی سوریا كەوتەخوارەوە، وەزارەتی بەرگری روسیاش رایگەیاندووە، فڕۆكەكە لەلایەن سیستەمی بەرگری S۲۰۰ ی سوریاوە تێكشكێندراوە، ئەوەش لەو كاتەدا بووە كە چوار فڕۆكەی F۱۶ی ئیسرائیلی هێرشیان كردووەتە سەر شاری لازقییەی سوریا.

لە بارەی رووداوەكەوە سێرگێی شۆیگو، وەزیری بەرگری روسیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئاڤیگدۆر لیبەرمان، هاوتا ئیسرائیلیەكەیدا كرد و پێی راگەیاند، "مۆسكۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی لە سوریا بەتەواوی دەخاتە ئەستۆی ئیسرائیل".

شۆیگۆ دووپاتی كردووەتەوە، كە ئیسرائیل بەر لەئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكەی روسیای ئاگادارنەكردووەتەوە، تاوەكو مۆسكۆ بتوانێت فڕۆكەكە لە ناوچەی مەترسییەكە دووربخاتەوە، بەڵكو ئاگاداركردنەوەكەی ئیسرائیل بۆ روسیا بەر لە یەك خولەك هاتووە لە ئەنجامدنی هێرشی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا.

News Code 21798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =