چەکە قورسەکان لە ئەدلەب دەبرێتە دەرەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە دوای ڕاگەیاندنی رێککەوتنی دوێنێی مسکۆ و ئەنقەرە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەرۆک کۆماری دوو وڵاتە ڕایگەیاند: چەکە قورسەکان لە ٢٣ ی ڕەزبەر لە ناوچە خاڵییەکان لە چەک لە ئەدلەب دەبرێنە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مەلوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بەدوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی دوێنێی مسکۆ و ئەنقەرە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەرۆک کۆماری دوو وڵاتەکە لە شاری سۆچی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: لە پێوەندی بە ڕێککەوتنی سووچی ڕووسیا هەوڵی پێویست دەدات بە بەرگری لە هێرشی سەربازی سووریا بۆ سەر ئەدلەب.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە درێەژەی دا: بەم پێیە ، ئەگەری زیاد بوونەوەی هێزە تورکەکان لە شاری ئەدلەب بە پێی ڕێککەوتنی دوێنێ لە گەڵ ڕووسیاش هەیە.

ناوبراو لە درێژە دا زیادی کرد: چەلە قورسەکان لە ١٥ ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە لە ناوچە خاڵییەکان لە چەک دەبەنە دەرەوە.

چاوش ئوغڵوو زیادی کرد: تا کۆتایی ئەمساڵ دوو گەورە ڕێی M۴ و M۵ لە سووریا کە لە باری بازرگانییەوە گرنگایەتی هەیە، بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکان دەکرێنەوە.

News Code 21795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =