گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵەیە

وەزیری وزەی ڕووسیا لە میانەی گفتوگۆیەک گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانی بە هەڵە و ناسازێنەر وەسف کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەلەکساندەر نواک، وەزیری وزەی ڕووسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی: گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کە بڕیار وایە مانگی نۆڤامبەر بسەپێتەوە، کاریگەری لە سەر نەوتی ئێران دەبێت.

ئەو زیادی کرد: بۆچوونی ئێمە ئێستەش ئەوەیە کە گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵە و ناسازێنەرە.

ئەم بەرپرسە ڕووسە ئاماژەی دا: وا باشترە هاوکارییەکان لە بازاڕ درێژەی هەبێت، ئێران هەناردەکارێکی باشی نەوتە کە بەردەوام و سەقامگیر بووە لەم کارە گرنگە.

شایانی باسە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٨ مارسی ئەم ساڵ بە بیانۆی نایاسایی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران کشایەوە و هەڕەشەی کرد کە هەموو گەماڕۆکان لە دژی دووبارە دەسەپێنێتەوە.

News Code 21785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =