حەماس زیاتر لە ۲۰ هەزار مووشەکی هەیە

بەرپرسێکی سەربازی زایۆنییەکان جەختی کرد کە یەکینەکانی عزەدین قەسام، لقی سەربازی حەماس هەزاران مووشەک و ڕاکتی هەیە کە هەمووی ڕوو لە ئیسڕائیل گیراوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەلەستین، ماڵپەڕی حدشوت ۲٤ ڕاپۆرتی دا کە بەرپرسێکی سەربازی زایۆنییەکان جەختی کردووە کە یەکینەکانی عزەدین قەسام، لقی سەربازی حەماس ۲۰ هەزار مووشەک و ڕاکتی هەیە کە هەمووی ڕوو لە ئیسڕائیل گیراوە.

ئەو زیادی کرد کە حەماس لە ئەگەری شەڕ، هەموو شارە یەهودییەکان مووشەک باران دەکات و هەموو شوێنێک دەکاتە ئامانج.

ئەم بەرپرسە ئیسڕائیلییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، سەبارەت بە بەرز بوونەوەی توانی مووشەکی حەماس هۆشداری دا و جەختی کرد کە دۆخی ئێستە زۆر هەستیارە و هەر ئان و ساتێک ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی گەورە لە نێوان حەماس و ئیسڕائیل هەیە کە کارەساتبار دەبێت.

News Code 21784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =