ناونووسی بۆ کورسی سەرۆک کۆماری عێراق دەستی پێ کرد

پارلمانی عێراق لە میانەی ڕاگەیەندراوێک لە دەست پێ کردنی پڕۆسەی ناو تۆمار کردن بۆ کورسی سەرۆک کۆماری عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سوومرییە نیوز، پارلمانی عێراق لە میانەی ڕاگەیەندراوێک لە دەست پێ کردنی پڕۆسەی ناو تۆمار کردن بۆ کورسی سەرۆک کۆماری عێراق هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسانەی خۆیان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق بە شیاو دەزانن دەتوانن بۆ ناو تۆمار کردن سەردانی هۆڵی یاسایی پارلمانی عێراق بکەن.

سەرۆکایەتی پارلمانی عێراقیش ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تاکوو ۲ ڕۆژی دیکە ئەنجام دەبێت.

سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاند کە ٦ کەس خۆیان بۆ ئەم کورسییە بەربژارکردووە. کە بریتین لە سەردار عەبدۆڵا، لەتیف ڕەشید، مەلا بەختیار، فازل میرانی، بەرهەم ساڵح و سەلیم شوشکەیی.

News Code 21783

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =