هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ئەدلەب ئەنجام نابێت

دوای ڕێککەوتنی ئەردۆغان و پووتین لە کۆبوونەوەی سووچی، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ئەدلەب ئەنجام نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، دوای ڕێککەوتنی ئەردۆغان و پووتین لە کۆبوونەوەی سووچی، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ئەدلەب ئەنجام نابێت.

سێرگئی شویگۆ لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا سووریا رازییە بەم ڕێککەوتنەی ڕووسیا و تورکیا، وتی: هەموو وردەکارییەکانی ئەم ڕێککەوتنە بە زوویی لەگەڵ دیمه‌شق  هەماهەنگ دەکەین.

پووتین دوای دیدار لەگەڵ ئەردۆغان لە شاری سوچی لە کۆنفڕانسێکی مێدیایی دا ڕایگەیاند: سەبارەت بە ئەدلەب به‌ ڕێککه‌وتنێکی گرینگ گەیشتووین. سەبارەت بەدروست کردنی ناوچەی خاڵی لە چەک بە ڕووبه‌ری ۱٥ بۆ ۲۰ کیلۆمەتر بە درێژایی هێڵی نێوان هێزەکانی سوپای سووریا و بەرهەڵستکارەکان لەگەڵ ئەنقەرە بەم ڕێککەوتنە گەیشتووین.

News Code 21778

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =