ئه‌ندامێکی کنێستی ئیسڕائیل داوای تیرۆری فه‌رمانده‌ فه‌له‌ستینییه‌کان دەکات

ئه‌ندامی کنێستی ئیسڕائیل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی داوای تیرۆری فه‌رمانده‌کانی یه‌کینه‌ی عزه‌دین قه‌سام له‌ فه‌له‌ستینی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌له‌ستین، حایم یه‌لین، ئه‌ندامی کنێستی ڕژیمی زایۆنی داوای تیرۆری فه‌رمانده‌کانی یه‌کینه‌ی عزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی گرووپی حیماسی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یه‌لین له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ باڵۆنه‌ بۆمب ڕێژکراوه‌کانی فه‌له‌ستینییه‌کان که‌ له‌ غه‌زره‌وه‌ گه‌یشتبووه‌ نزیک ماڵه‌که‌ی له‌ شارۆچکه‌ی بئیریی وتی: هاتنی باڵۆنه‌ بۆمب ڕێژکراو ئاگرینه‌کان له‌ غزه‌وه‌ بۆ ئیسڕائیل نیشانی ده‌دات که‌ تلاڤیڤ بێ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م پلانه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئیسڕائیل ده‌بێت فه‌رمانده‌کانی قه‌سام سه‌ر به‌ حه‌ماس تیرۆر بکات تاکوو له‌ ئه‌نجامدا حه‌ماس ناچار بێت که‌ ڕێککه‌وتنی ئاشتی واژۆ بکات.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتریش ئاویگدۆر لیبرمه‌ن، وه‌زیری شه‌ڕی ڕژیمی زایۆنی به‌ ده‌یان جار داوای تیرۆری فه‌رمانده‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری کردبوو.

News Code 21736

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =