باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی پارلمانی عێراقی پیرۆز کرد

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی پارلمانی عێراقی پیرۆز کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک هه‌ڵبژاردنی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی پارلمانی عێراقی پیرۆز کرد.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ جه‌خت کراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ له‌ درێژه‌ی په‌یڕه‌و کردنی کاتی یاسایی پارلمان له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌م وڵاته‌.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: ئه‌مریکا پێشتر وه‌ک پارێزگاری ئه‌نبار هاوکاری باشی له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی هه‌بووه‌ و ئه‌و کاری زۆری بۆ خزمه‌گوزاری به‌ ئه‌نبار دوای شکستی داعش له‌م پارێزگایه‌ کردووه‌. ئێمه‌ له‌ دوای هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی له‌ پۆسته‌ نوێکه‌ی داین و له‌ داواکاری خه‌ڵکی عێراق بۆ به‌دی هاتنی چاکسازی له‌م وڵاته‌ پشتیوانی ده‌که‌ین.

News Code 21735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =