مانۆڕی سه‌ربازیی هێزه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

فه‌رمانده‌ی سوپای به‌یتولموقه‌ده‌سی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ مانۆڕی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی محه‌مه‌د ڕه‌سوڵۆڵای ۲ ڕۆژی دووشه‌مه‌ ۲۶ی خه‌رمانان به‌ به‌شداری ۲۰ یه‌کینه‌ی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار محه‌مه‌د حسه‌ین ڕه‌جه‌بی ڕایگه‌یاند: مانۆڕی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی محه‌مه‌د ڕه‌سوڵۆڵای ۲ ڕۆژی دووشه‌مه‌ ۲۶ی خه‌رمانان به‌ به‌شداری ۲۰ یه‌کینه‌ی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و زیادی کرد: ۳ یه‌کینه‌ی سنه‌، یه‌کێک له‌ دێولان و دوو یه‌کینه‌ی دیکه‌ له‌ شاره‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کوردستان به‌شداری ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها یه‌کینه‌کانی ئیمام حسه‌ین و ئیمام عه‌لی به‌شداری ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ ده‌که‌ن.

سه‌ردار ڕه‌جه‌بی وتی: خاڵی هه‌ره‌ گرنگ و هۆکاری مانه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی پشتیوانی خه‌ڵک و ئاگاداری ئه‌وان له‌ ڕووداوه‌کانه‌ ئه‌وان باش ده‌زانن کێ ئه‌منیه‌تیان بۆ دابین ده‌کات و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی دوژمنان ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌رتانسه‌ری و تایبه‌ت به‌ کوردستانه‌ و زیاتر له‌ که‌رتی به‌رگری شاری و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ نه‌رم و نیوچە سه‌خته‌کان ئه‌نجام ده‌بێت. دروشمی ئه‌م مانۆڕه‌ یه‌کگرتویی، خۆڕاگری و په‌ره‌سه‌ندن به‌ مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی کوردستانه‌، له‌م مانۆڕه‌ دوواین ته‌کنۆلۆژیا و ئامێره‌کان نمایش ده‌کرێت.

فه‌رمانده‌ی سوپای به‌یتولموقه‌ده‌سی کوردستان وتی: به‌ر گرتن به‌ جوڵه‌ی دوژمنه‌کان، به‌رز کردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵک، بێ هیوا کردنی دوژمنان و گۆڕانکاری له‌ هێزه‌کانی به‌سیج بۆ به‌هێز بوونیان ئه‌مانجه‌کانی ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌یه‌ که‌ به‌یانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 21734

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =