ئەردۆغان و دوایین هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەدلەب بۆ تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیدار لە گەڵ هاوتا ڕووسەکەی خۆی تەواوی هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گه‌ڕ تا بەر بە هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر ئەدلەب بگرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ دووشەممە لە سووچی لە گەڵ ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار دەکات. تەوەری سەرەکی گفتوگۆوەکانی دوو سەرۆک کۆمارەکە لە سەر ئەدلەب دەبێت.

ئەدلەب وەکوو دوایین گیان په‌نای تیرۆریستەکان و گرووپە دژبه‌ره‌کانی سووریایه‌ و سوپای سووریا لە ماوەیەک له‌مه‌و پێشەوە خۆی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو شارە ئامادە دەکات بەڵام تورکیا کە لە یەک ساڵ لەمەوپێشەوە هاوڕێ لە گەڵ ئێران و ڕووسیا دەورێکی  گرنگی لە کەم کردنەوەی پێکدادانەکان لە سووریا هەبووە لە گەڵ هێرش بۆ سەر ئەدلەب دژایەتی هەیە.

سەفەری ئەردۆغان بۆ ڕووسیا لە حاڵێکدایە کە ناوبراو هەفتەی ڕابردوو لە تاران لە گەڵ پووتین و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیداری کرد و لە سەر ئەدلەب گفتوگۆی کردبوو بەڵام وا دیدارە لە ئەو دیدارە نەیتوانیوە بگاتە داخوازییەکانی خۆی.

لە هەمان پێوەندیدا ڕۆژی ڕابردوو مێدیاکان لە هەوڵی تورکیا بۆ پاراستنی ئەدلەب هەواڵیان دا و نووسیبوویان: ئەنقەرە لە سەروبەندی دیداری ڕێبەرانی تورکیا و ڕووسیا کە هەر یەکەیان پاڵپشتی لە لایەنێک دەکەن، ڕایگەیاند بۆ ئاگربڕ لە ئەدلەب خەریکی دانوستان لە گەڵ تەواوی لایەنەکانین کە لە شەڕی سووریا دەوریان هەیە.

لە ئەم نێوانەدا تورکیا هێزەکانی خۆی لە چەندین بنکەی سەربازی لە ناو دەڤەری ئەدلەب بەهێز کردووەتەوە کە لە لای سنوورە باشوورییەکانی ئەو وڵاتەوە هەڵکەوتووە و لەلایەن گرووپە توندڕەو و چه‌کداره‌کانی پاڵپشتی تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

سەبارەت بە دانوستانی ئەنجام دراو لە نێوان ئەنقەرە و لایەنەکانی شەڕی سووریا، مەولوود چاوش ئوغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە ئەو وڵاتە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەندین وڵات پێوەندی گرتووە و خەریکی پێوەندی گرتن لە گەڵ تەواوی ئەکتەرەکانی شەڕی سووریایە.

ناوبراو وتی: ئێمە بۆ ئاگربڕ لە ئەدلەن هەوڵ دەدەین و داوای حکومەتی تورکیا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی ئامانجدار دژی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە هاوپەیمانی تەحریرولشام لە جیاتی هێرشی هەمە لایەنە بۆ سەر ناوچەکەی دووپات کردەوە.

هۆکاری گرنگایەتی ئەدلەب بۆ تورکیا؛ نەوت یا ترس لە قەیرانی کۆچبەران و کوردەکان

لە حاڵێکدا کە بوونی بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەدلەب بۆ هەمووان ڕوونە تورکیا بە توندی لە گەڵ هێرش بۆ سەر ئەو شارە و کۆنترۆڵی لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە دژایەتی هەیە بەڵام هۆکاری ئەو دژایەتییە چییە؟

ئەدلەب کە بووەتە گرێیە کوێرەی شەڕی سووریا، لە باری ستراتیژیکەوە گرنگایەتی خۆیی هەیە. گەورە ڕێی ئێم ٥ کە وترکیا، سووریا و ئۆردۆن دەگەیێنێتە یەک، لە ئەو شارەوە تێدەپەڕێت. ئەدلەب هەروەها دراوسێی پارێزگاکانی لازقیە، حما و حەڵەبە. دراوسێ بوونی ئەلەب و لازقیە، وەکوو قەڵای دەسەڵاتی سووریا کە تێیدا بنکەی ئاسمانی حەمیمیمی ڕووسیا هەیە، نرخی ستراتیژیک بوونی دەباتە سەرەوە.

بڕێک لەسەر ئەو باوەڕەن کە هێرش بۆ سەر ئەدلەب دەبێتە هۆی توند بوونەوەی قەیرانی کۆچبەری لە سووریاوە و تورکیا و ئەنقەرە تووشی کێشەی نوێ دەکات. لە بیری نەکەین کە لە قەیرانی پێشووی کۆچبەریدا، تورکیا بە باشی کەڵکی لێ وەرگرت و توانی ڕێککەوتنی پڕ لە سوود بکات لە گەڵ ئەورووپا لە سەر کۆچبەران.

بەڵام برێک تر لە کارناسان لە سەر ئەو باوەڕەن کە لە بەر ئەوەی کە بڕێک لە سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا وەکوو نەوت لە ئەدلەبە تورکیا دەیەوێت لە ئەو ناوچە لە سووریا بمێنێتەوە.

تورکەکان لە ئەدلەب لە هێزەکانی سوپای ئازاد یا جەیشولحوڕ کە هێزە هەڵاتووەکانی سووری و ناڕازی بە دەوڵەتی یاسایی سووریا بوون، پاڵپشتی دەکات و بە دوای بەژەوەندییە و چاوی بە دوای بڕێک لە شوێنەکانی باکووری سووریا و شوێنە نەوتییەکانی سووریایە کە بەشێکی بەرچاوی ئەو شوێنانە کوردنشینە کە وەکوو هاوپەیمانی خۆی و لە لایەکی تریشەوە بە هەڕەشەیەکی دەزانێت بۆ یەکگرتوویی لە گەڵ کوردەکانی ناو تورکیا. کەواتە ناوچەی ئەدلەب بۆ تورکیا گرنگایەتی زۆری هەیە.

ئەدلەب و هەڵوێستی ڕووسیا

لە ڕۆژانی ڕابردوو وڵاتانی ڕۆژاوایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و بریتانیا شەڕە قسەکان لە گەڵ ڕووسیا هەبوو لە سەر پرسی ئەدلەب. میدیا ڕووسەکانیش راپۆرتیان داوە کە دژبەرانی ناو ئەدلەب و گرووپە فریاکەوتنەکان بە یارمەتی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەیانوێت چەکی کیمیایی بەکار بهێنن بۆ دروست کردنی بیانوو بە مەبەستی دەستێوەردانی سەربازی لە ئەو پارێزگا.

سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەمریکا بە مەبەستی پاڵپشتی لە بەرەی نوسرە و دروست کردنی بیانوو بۆ بەردەوامی دۆخی قەیراناوی لە ناوچەکە هەوڵ دەدات.

لە ئەم نێوانەدا ڕووسیا بۆ بەرگری لە ئەو هەوڵانە، هێزە سەربازی و دەریاییەکانی خۆیی لە ڕژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و بەندەرەکانی لازقیە و تەرتووس بەهێز کردووەتەوە. بە پێی ئەو پاشهاتانە، ئەردۆغان تەواوی هەوڵی خۆی خستووەتە گڕ تا پووتین لە هێرش بۆ سەر ئەدلەب پەشیمان بکاتەوە. ئەو دەڵێت کە هێرشی سەربازی هێزەکانی سووریا بۆ سەر ئەدلەب ئەو ڕێککەوتنە کە لە ئاستانە واژۆ کرا لە نێوان تورکیا، مسکۆ و تاران لە سەر دروست کردنی ناوچەی ئارام لە ئەدلەب، پیشێل دەکات.

هەواڵدەریی فەڕەنسا بە گێڕانەوە لە نەوار ئولیور، شرۆڤەکاری سیاسی دەنووسێت هێرش بۆ سەر ئەدلەب تەنیا بە ڕێککەوتنی ڕووسیا، ئێران و تورکیا ئەنجام دەبێت و تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە بۆ هێرش بۆ سەر ئەدلەب نەکراوە.

News Code 21733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =