به‌رجام شکستی خواردووه و ده‌بێت له‌ بیر بکرێت!

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی په‌یامێکی تویتری پاگه‌نده‌ی کرد که‌ به‌رجام نه‌یتوانیوه‌ ڕێگه‌ به‌ ناڤۆکی بوونی ئێران بگرێت و شکستی خواردووه‌ و ده‌بێت له‌ بیر بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک په‌مپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ له‌ میانه‌ی په‌یامێکی تویتری ڕه‌خنه‌ی له‌ به‌رجام گرت و پاگه‌نده‌ی کرد که‌  به‌رجام نه‌یتوانیوه‌ ڕێگه‌ به‌ ناڤۆکی بوونی ئێران بگرێت و شکست خواردووه‌ و ده‌بێت له‌ بیر بکرێت.

ئه‌م لێدوانه‌ له‌ درێژه‌ی کاردانه‌وه‌ به‌ دیداری نێوان جان کری، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و محه‌مه‌د چه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام بووه‌. 

په‌مپه‌ئۆ دوێنێش ڕه‌خنه‌ی له‌م کاره‌ گرت و وتی: وگۆی نێوان جان کری و زه‌ریف کارێکی نه‌گونجاو و بێ وێنه‌یه‌!

ئه‌و له‌ کۆنفڕانسێکی مێدیایی پاگه‌نده‌ی کرد: من بڕیار دانی یاسایی له‌مباره‌وه‌ به‌ دیگه‌ران ده‌سپێرم. به‌ڵام گفتوگۆی جان کری و زه‌ریف کارێکی ناشرین و بێ وێنه‌یه‌! ئه‌م وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌روه‌ی گه‌وره‌ ترین وڵاتی پشتیوانکه‌ری تیرۆریزم په‌یوه‌ندی هه‌یه‌.

جان کری له‌ گفتوگۆیه‌کی ڕادیۆیی له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌م دانوستانه‌ هه‌وڵی داوه‌ که‌ بزانێت چۆن ده‌توانێت کێشه‌کانی نێوان واشنتۆن و ئه‌مریکا چاره‌سه‌ر بکات، بۆچوونی ئێسته‌ی ئه‌مریکا قه‌ت نابێته‌ هۆی دانوستانی ئێران.

ئه‌و زیادی کرد: له‌م چه‌ند دیداره‌دا هه‌وڵی داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی زه‌ریفه‌وه‌ تێبگات که‌ ئێران بۆ گۆڕانکاری ئه‌رێنی به‌ تایبه‌ت له‌ سووریا و یه‌مه‌ن ئاماده‌یه‌ چ کارگه‌لێک ئه‌نجام بدات. من زۆر ڕوون بووم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زه‌ریف پێم وت بڕوانن جیهان ئاگاداری مووشه‌که‌کانتان، حزبۆڵا و دۆخی یه‌مه‌ن هه‌یه‌، ئێوه‌ خه‌ریکن له‌ یه‌مه‌ن له‌ ناکۆکییه‌کی به‌رده‌وام پشتیوانی ده‌که‌ن.

کری وتی: ئێران ئاماده‌یه‌ دانوستان بکات، به‌ڵام ئه‌مریکا بڕیاری گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ و ئابووری ئێرانی کردووه‌ته‌ ئامانج و گۆشه‌گیری کردووه‌ له‌ وه‌ها دۆخێکدا ئێرانییه‌کان ئاماده‌ نین دانوستان بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دیداری نێوان جان کری و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی به‌ نایاسایی وه‌سف کرد.

News Code 21730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =