لیدره‌کانی داخستنی بازاڕی کوردستان سزا دەدرێن/سنووره‌کان دانه‌خراوه‌

فه‌رمانده‌ی سوپای به‌یتولموقه‌ده‌سی کوردستان جه‌ختی کرد که‌ لیدره‌کانی داخستنی بازاڕه‌کانی کوردستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو ده‌دۆزرێنه‌وه‌. 

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار محه‌مه‌د حسه‌ین ڕه‌جه‌بی له‌ کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: داوا کرابوو که‌ خه‌ڵکی مه‌ریوان به‌شداری نوێژی هه‌ینیش نه‌که‌ن به‌ڵام خه‌ڵک به‌ هه‌موو توانییه‌وه‌ به‌شداری کرد و وڵامێکی باشی دژبه‌ره‌کانیان دایه‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌و که‌سانه‌ی وا خه‌ڵک بۆ مانگرتن و کاری له‌م جۆره‌ ڕاده‌کێشن که‌سانێکی باش نین و ئه‌گه‌ر ئه‌وان باش بوایه‌تین له‌ ناوخۆ خزمه‌تیان ده‌کرد نه‌ک له‌ دره‌وه‌ ببنه‌ دارده‌ستی دوژمنانی وڵاته‌که‌مان.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ ئاماژه‌ی دا که‌ داخستنی بازاڕ له‌ ئاستی خه‌ڵک و بازاڕیانی کوردستان نه‌بوو، هه‌روه‌ها وتی: سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ به‌دوادا چوون کراوه‌ و لیدره‌کانی ئه‌م کاره‌ سزا ده‌درێن.

ئه‌و هه‌روه‌ها گله‌یی له‌ مێدیاکانی کوردستان کرد که‌ به‌ باشی هه‌واڵی شه‌هید بوونی 11 سنووره‌وانی کوردستانیان له‌ مه‌ریوان بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه‌ و کاریان له‌ سه‌ر نه‌کردووه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ وه‌ک چۆن بۆ گیان به‌خت کردنی چوار ژینگه‌ پارێزه‌که‌ی مه‌ریوان به‌داخین ده‌بێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش له‌ شه‌هید بوونی سنووره‌وانه‌کانی کوردستان به‌ داخ و په‌ژاره‌ بین.

سه‌ردار ڕه‌جه‌بی وتی: ئێمه‌ و هێزه‌کانی دیکه‌ ئه‌منیه‌تی کوردستان ده‌پارێزین و ئه‌گه‌ر که‌سێک گیانی فیدا ده‌کات نابێت وه‌ها خه‌مساردی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌م گیان فیداییه‌. 

ئه‌و له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ سنووره‌کان داخراوه‌ یان نا وتی: ڕێچکه‌ سنوورییه‌کان باڵاترین ئاستی ئه‌منیه‌تیان هه‌یه‌ و تاکوو ئێسته‌ هیچ ڕێچکه‌یه‌کی سنووری دانه‌خراوه‌. به‌ڵام بۆ داخستنی هه‌موو سنووره‌که‌ ئێمه‌ داوای بودجه‌ی تایبه‌تمان کردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ ئه‌م بودجه‌یه‌ دابین نه‌کراوه‌.

سه‌ردار ڕه‌جه‌بی سه‌باره‌ت به‌ حزبی دیموکڕات وتی: ئه‌مینداری گشتی ئه‌م حزبه‌ ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ کردووه‌ که‌ ته‌نیا چالاکی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بکه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئێمه‌، ئه‌مه‌ په‌یمان شکێنییه‌کی ئاشکرا و ڕوونه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حزبی دیموکڕات له‌ هه‌رێمی کوردستان وڵامێکی ڕوون بوو، به‌م په‌یمان شکێنییه‌.

News Code 21729

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =