فیلمی ده‌رهێنه‌رێکی کورد له‌ ڕووسیا و ئیتالیا خه‌ڵات کرا

فیلمی گوڵ نه‌سا له‌ ده‌رهێنانی ستار چه‌مه‌نی گوڵ له‌ فستیڤاڵه‌کانی کازانی ڕووسیا و سالێنتۆی ئیتالیا خه‌ڵات کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژنسی مێهر، فیلمی گوڵ نه‌سا له‌ ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و له‌ نوسینی ویدا ساڵحی  له‌ فستیڤاڵه‌کانی جیهانی کازانی ڕووسیا و نێونه‌ته‌وه‌یی سالێنتۆی ئیتالیا خه‌ڵات کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌ ۱۴مین فستیڤاڵی کازانی ڕووسیا خه‌ڵاتی باشترین کامێراوانی بۆ محه‌مه‌د فه‌کووری وه‌رگرت و له‌ ۱۵مین فستیڤاڵی سالێنتۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژنی پێبه‌خشرا.

ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ ده‌رباره‌ی  ژن و پیاوێكی ئه‌فغانییه‌ به‌ ناوه‌كانی (گول مه‌مه‌د و گول نه‌سا )  كه‌ دوای ئاواره‌بوونیان بۆ وڵاتی ئێران له‌ كارگه‌یه‌كی كووره‌ی خشتبری كارده‌كه‌ن و له‌ ئه‌نجامی چه‌ند رووداوێک ژیانی ئه‌م دووانه‌ گۆڕانی سه‌یری به‌سه‌ردا دێت .

فستیڤاڵی کازان هه‌ر ساڵ له‌ ناوچه‌ی تاتارستانی ڕووسیا و له‌ شاری کازان له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هه‌روه‌ها فستیڤاڵی سالێنتۆ هه‌ر سه‌اڵ له‌ چه‌ند به‌شی وه‌ک کورته‌ فیلم و فیلمی سینه‌مایی و به‌ڵگه‌یی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ساڵانه‌ له‌ سه‌رتانسه‌ری جیهانه‌وه‌ به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌ ده‌کرێت.

جێی باسه‌ فیلمی گوڵ نه‌سا له‌ لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی " ستاك فیلمی سنه‌ " ه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌.

News Code 21727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =