کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان بە کتێبی کوردی و سوننە دەوڵەمەند دەکرێن

بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان لە کڕین و ئاراستەکرانی کتێبی نوێی ئەهلی سوننە بە کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان تا دوو مانگی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەبدولمەلەکی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کتێبخانەگەلی گشتی لە هۆڵی دانیشتنەکانی ئیدارەی گشتیی کتێبخانەگەلی گشتیی پاریزگای کوردستان، ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەین بە هێنانی سەرچاوەگەلی نوێ ئەو کەرتە لە کتێبخانەکان دەوڵەمەندتر بکەین.

ناوبراو بە نرخاندنی فەرهەنگی خوێندنەوە و لێکدانەوەی حەز و پێویستیی بەردەنگان، وتی: بە هاوکاریی ڕێکخراوی کتێبخانە گشتییەکانی وڵات تۆکمە کردنی سەرچاوەگەلی خۆجێی لە پێناو پێداویستییەکانی پارێزگامان لە یەکەمایەتیی پلانەکانماندا داناوە و بەو ئاراستەدا هەنگاو دەنێین.

عەبدولمەلەکی ڕاشیگەیاند: پلانی کڕين و ئاراستەکردنی سەرچاوەگەلی کوردی و ئەهلی سوننە بە کتێبخانە گشتییەکان لە پێناو ئاوردانەوە لە پێداویستییەکانی بەردەنگان لە پارێزگا ڕەوتێکی باشی بە خۆوە گرتووە و بێ شک بەردەوام دەبێت و لەو رێگەدا هەوڵ دەدەین بە بانگهێشتی نووسەران و بڵاوکەروەکان هەلی کڕین و ناساندنی کتێب و سەرچاوەی نوێ بڕەخسێنین.

بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان لە پلانێکی تایبەتی بۆ وەڕێخستنی بەشی تایبەتی کوردستانناسی لە داهاتوودا هەواڵی دا و وتیشی: بە هاوکاریی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی دەمانەوێ ئەو بەشە تایبەتییە لە کۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەریی فەجری سنە بکەینەوە.

News Code 21719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =