ئه‌مریکا کۆمپانیایه‌کی فڕۆکه‌وانی به‌ بیانووی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران سزا دا

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا کۆمپانیایه‌کی تایله‌ندی به‌ هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی ماهان له‌ ئێران خسته‌ خشته‌ی گه‌ماڕۆکانی خۆیه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا کۆمپانیایه‌کی تایله‌ندی به‌ هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌وانی ماهان له‌ ئێران خسته‌ خشته‌ی گه‌ماڕۆکانی خۆیه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا هاتووه‌ که‌ ئه‌م کۆمپانیا تایله‌ندییه‌ به‌ هۆی هاوکاری ئاسمانی له‌گه‌ڵ ئێران گه‌ماڕۆ ده‌درێت.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا کۆمپانیا تایله‌ندییه‌که‌ی له‌ خشته‌ی گه‌ماڕۆوه‌ دووهه‌مه‌کانی ئه‌مریکادا زیاد کردووه‌، ئه‌و قۆناغه‌ی که‌ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک هاوکاری لایه‌نێک بکات که‌ له‌ ئه‌مریکا گه‌ماڕۆ دراوه‌ بکات، ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ناو لیستی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا.

ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ساڵی ۲۰۱۱ فڕۆکه‌وانیی ماهانی ئێرانی به‌ هاوکاری سوپای پاسداران تاوانبار کرد و گه‌ماڕۆی دا، به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ کۆمپانیا ئێرانییه‌وه‌ بکات گه‌ماڕۆ ده‌درێت.

News Code 21699

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =