سپەیس ئیکس موسافرێکی گوماناوی دەباتە مانگ

کۆمپانیای سپەیس ئیکس ڕایگەیاندووە کە موسافرێک داوای سەفەر بە مانگی کردووە کە بە مووشەک-کەش پێو بنێردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، بڕیارە کەش پێوێک کە کۆمپانیای سپەیس ئیکس بۆ سەفەر بە مڕیخ چێی دەکات، موسافرێکیش بباتە مانگ.

وتەبێژی کۆمپانیای سپەیس ئیکس لە توویتێردا ڕایگەیاند، موسافرێک بۆ سەفەر بە دەوری مانگ بە مووشەک- کەش پێوی BFR ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە. لە هەمان پێوەندیدا ئالۆن ماسک وردەکاریی ئەو سەفەرە لە ڕێکەوتی ٢٦ ی خەرمانان ڕادەگەیێنێت.

سەیر ئەوەی کە ماسک سەبارەت بە موسافرە گوماناوییەکەش قسەی کردووە. یەکێک لە بەکارهێنەرانی توویتەر لە ماسکی پرسیوە کە ئایا ئەو موسافرە گوماناوییە یا خود نا. ماسکیش وەڵامی پرسیارەکەی بە ئیمۆجی ئاڵای ژاپۆن وەڵام داوەتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە مێژوودا بەس ٢٤ کەس چوونەتە مانگ و لە کاتی دەسپێکی کاری ئاپۆلۆوە لە ساڵی ١٩٧٢ ی زایینی تا ئێستا مرۆڤێک نەچووتە ئەوێ.

News Code 21697

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =