وێنەگرێکی ئێرانی بە کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی وێنە دەگرێت

وێنەگرێکی ئێرانی بە یارمەتی کامێرایەکی شکاو، کاتژمێرێکی چێ کردووە کە وێنە دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، عەلی ڕەزا ڕوستەمی، وێنەگرێکی ئێرانەیی کاتژمێرێکی نایابی چێ کردووە کە بە کەڵک وەرگرتن لە کامێرایەکی شکاو وێنە دەگرێت.

ڕوستەمی بە پارچه‌کانی کامێرایەکی شکاوی Seagull Twin-Lens Reflex(TLR) ئەو کاتژمێرەی چێ کردووە.

ئەو ئەو دەزگایەی گەجێتی شاتر ناو ناوە. بە وتەی ڕوستەمی ئەو گەجێتە بە دەست یا بە کەڵک وەرگرتن لە تایمێرێکی ناوخۆیی کار دەکات.

ڕوستەمی پاش دەرهێنانی شاتر لە کامێراکە، ئەوەی لە سەر دەستبەندێکی چەرمی کاتژمێر دانا. لە قۆناغی دواییدا ناوبراو دڵنیا بووەوە کە دەتوانێت وێنە بگرێت.

ئەو کاتژمێرە تاتیبەتمەندی زۆری هەیە وەکوو ئیمکانی پێوەندی بە فلەشەوە بە کەڵک وەرگرتن لە سیم، ئیمکانی گۆڕانی بتەختی وێنەکان بە گۆڕانی زووم و ئیمکانی گۆڕانی خێرایی شاتر.

News Code 21696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =