دانوستانی بەرپرسانی ئەمنیی ڕووسیا و ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران و سووریا

ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە دانیشنێکی هاوبەش سەبارەت بە قەیرانی سووریا و ئامادەبوونی ئێران لەو وڵاتە دانوستانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، مەئیر بێن شەباب سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشمانی ڕژیمی زایۆنی و ڕاوێژکاری ئەمنیی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە لە میانەی دیدار لە گەڵ نیکۆلای پاتروشۆف، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە مسکۆ سەبارەت بە قەیرانی سووریا و ئێران دانوستانیان  کردووە.

ناوبراو لو دیدارە جەختی لە دژایەتی ڕژیمی زایۆنی لە گەڵ ئامادەبوونی هەر جۆرە هێزێکی ئێرانی لە سووریادا کرد.

دوو لایەن سەبارەت بە ڕوانگەگەلی ڕووسیا و ڕژیمی زایۆنی هەمبەر بە هاوکاریگەلی هاوبەش لە بوارە ئەمنییەکان گفتوگۆیان کرد.

هەروەها هەر دوو لا سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی ناوچە لە پەنای ئەنجامی دانیشتنی ٧ی سپتامبێری تاران لە نێوان سەرۆک وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا ڕایان گۆڕیوە.

News Code 21684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =