پاڵپشتی لە هاوپەیمانیی سعوودی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران دەکەین

ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە تاوان سڕینەوە لە هاوپەیمانیی داگیرکاری یەمەن، پاڵپشتی لە هەوڵەکانی سعوودی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان بۆڵتۆن  ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەری پاڵپشتی کرد لە ڕاپۆرتێک کە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە پێناو تاوان سڕینەوە لە هاوپەیمانی پەلاماردەر و داگیرکاری یەمەن، ئاراستە کردووە.

هەر لەو پێناوە بۆڵتۆن کە بە هەڵوێستە شەڕخوازانەکانی ناسراوە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئیدعای کرد کە پاڵپشتی لە هاوپەیمانی داگیرکاری سعوودی لە پێناو تۆکمە کردنی یەکەمایەتییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و لەوان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بەرەنگاربوونەوەی ئاکاری ناسەقامگیرانەی ئێران ئەنجام دەدرێت.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: پاڵپشتی دەکەم لە ڕاپۆرتی پەمپێئۆ سەبارەت بەوەی کە عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات هەموو هەوڵی خۆیان بۆ کەم کردنەوەی قوربانیان سڤیل خستۆتە گەڕ. کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن یەکێکە لە یەکەمایەتییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.

شایانی باسە کە پێشتر جەیمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکاش ڕایگەیاندبوو کە پاڵپشتی دەکات لە دەسکەوتەکانی پەمپێئۆ لەو بوارەدا.

پەمپێئۆ رۆژی چوارشەممە وتبووی کە کۆنگریسی ئەمریکا دڵنیا دەکاتەوە کە عەرەبستان و ئیمارات هەموو هەوڵی خۆیان بۆ پێشگری لە زیان گەیشتن بە هاووڵاتیانی یەمەنی خستۆتە گەڕ و بەو کارەی ڕێ خۆش دەکات بۆ ناردنی یارمەتیگەلی واشنتۆن بۆ عەرەبستان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣ ساڵ لە هێرشی داگیرکارانە و ستەمکارانەی هاوپەیمانی سعوودی بۆ سەر یەمەن، ژمارەی کوژراوانی سڤیلی یەمەنی رۆژانە ڕوو لە زیاد بوونە.

News Code 21683

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =