دیداری کری لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی نایاساییە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا ئاماژەی بە دیدارەکانی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و ئەو دیدارانەی نایاسایی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا دیدارەکانی جان کری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا کە لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوو لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف بوویەتی، بە نایاسایی زانی.

ترامپ لەوبارەیەوە ئیدعای کرد کە جان کری دانیشتنگەلێکی نایاسایی لە گەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ستەمکاری ئێران! بووە کە تاقە دەسکەوتی ئەو دانیشتنانە لاوازکردنی داپەڕەکانی ئێمە و زیان گەیاندن بە خەڵکی ئەمریکایە. ئەو [کری] بەوان [ئێرانییەکانی]ی وتووە کە چاوەروان کۆتایی دەوڵەتی ترامپ بن! ئایا ئەو لە یاسای تۆمارکردنی هێزی بیانیدا ناونووسی کردووە؟ ئەوە زۆر خراپە!

شایانی باسە، کری لە نوێترین لێدوانی ڕادیۆییدا وتی: لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ترامپ ٣ تا ٤ جار لە کۆنفڕانس و کۆبوونەوەگەلی جۆراوجۆر لە گەڵ محەمەد جەواد زەرئف دیداری بووە.

ئەو لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکەیدا وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا بە بێ تێبینی بڕیاری داوە کە داکۆکی لە ستراتژیی گۆڕانی حکوومەت لە ئێران بکات، ئابووریی ئێران تێک بشکێنێت و ئێران بە زووترین کات گۆشەگیر بکات. ئەو ڕوانگەیە هەلومەرجی دانوستانی بۆ ئێران زۆر دژوار و تەنانەت نامومکین کردووە، چونکە ئەوان نایانەوێ بە دۆڕاوی بەشداری دانوستان بن و ئەوە نامومکینە.

News Code 21682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =