ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ تیرۆریستان هێرشی کیمیایی بکەن

سەرچاوەگەلی سووری لە پارێزگای ئەدلەب لە نەخشە و پلانی تیرۆریستان بۆ ئەنجام دانی هێرشی کیمیایی لەو ناوچەدا لە پاش نوێژی هەینی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەگەلی سووری لە پارێزگای ئەدلەب لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی سپۆتنیک ڕایانگەیاند کە ئەگەری زۆری هەیە کە تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە و گرووپگەلی هاوپەیمانی بە هاوکاریی ڕێکخراوی کڵاو سپییەکان (تیرۆریستانی چالاک لە جلی چالاکانی مەدەنی) ئەمڕۆ هەینی دەست بدەنە هێرشی کیمیایی لە دژی خەڵکی ئەو ناوچەیە.

ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد: بە پێی ئەو نەخشەیە بڕیارە تیرۆریستانی نوسرە بە هاوکاریی گرووپگەلی تیرۆریستیی دیکەی وەک جەیشولعێزە و هێزەکانی ڕێکخراوی کڵاو سپییەکان لە ناوچەی نێوان هاوێری باکووری و باکووری رۆژئاوای حەما هەلومەرجی میدیایی بۆ ئەو هێرشە بڕەخسێنن، بە چەشنێک کە ژمارێکی زۆر لە هەواڵنێرانی بیانیان بانگهێشت کردووە و ڕەوانەی ناوچەکانی لتامەنە، کەفر زیتا و سەهلولغەیاب کردووە. ئەو ناوچانە لە لایەن تیرۆریستانەوە بە ناوچەی سەربازی ناویان لێ دەبرێت و قەدەغەی هاتوچۆیان لە سەرە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەگەلە، پێشبینی دەکرێت کە ئەو هێرشە کیمیاییە پاش نوێژی هەینی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، ئاوەها کە سەرەتا تیرۆریستان سوپای سووریا دەنە دەدەن و دەست دەدەنە بۆردومانی ناوچە نیشتەجێیەکان و پاش وەڵامی سوپای سووریا، هێرش کیمیایی وەڕێ دەخەن و بەرپرسایەتییەکەی دەخەنە ئەستۆی سوپای سووریا.

News Code 21681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =