لە ۲ ساڵی ڕابردوودا چەند جار لە گەڵ زەریف دیدارم بووە

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند کە لە ۲ ساڵی ڕابردوودا چەند جار لە گەڵ زەریف دیدارم بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیاگەلی ئەمریکی، جان کری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی "سیێلێم"، وێرای ئاماژە بە دیدارەکانی لە "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە لەو دیدارانەدا هەوڵی داوە تێبگات کە چۆن دەکرێ پرسەکانی واشنتۆن لە گەڵ ئێران چارەسەر بکرێت.

ناوبراو جەختی کرد کە لە دەوڵەتی ترامپ و بە پێی هەڵوێستەکانی، دانوستان لە گەڵ ئێران نامومکینە.

جان کری وتیشی کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ سە چوار جار لە کۆنفڕانسی و کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکان لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف دیداری بووي و هەوڵی داوە لە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوە هەڵکرێنێت کە ئێران بۆ گۆڕانکاریی ئیجابی لە رۆژهەڵاتی ناڤین و لەوان یەمەن و سووریا، حازرە چ هەنگاوگەلێک هەڵگرێت.

ڕوونیشی کردەوە: من لە گەڵ بەڕێز زەریف زۆر ڕاشکاوانە دوام و پێم وت کە ئێوە دەبێ ئاگادار بن کە جیهان لە پرسەکانی ئێوە و لەوان مووشەکەکانتان، حزبوڵڵا و دۆخی یەمەن ناڕازییە و ئێوە خەریکن پاڵپشتی دەکەن لە تەنگەژە و کیشمەکیشمی یەمەن.

کری جەختی لەوەش کرد کە ئێران ئامادەیە بۆ چارەسەریی پرسەکانی دانوستان بکات، بەڵام لێرەدا دوو بابەت لە ئارادایە، یەکەم؛ پێدەچێت کە دەوڵەتی ئەمریکا بە بێ تێبینی بڕیاری داوە کە داکۆکی لە ستراتژیی گۆڕانی حکوومەت لە ئێران بکات، ئابووریی ئێران تێک بشکێنێت و ئێران بە زووترین کات گۆشەگیر بکات. دووهەم؛ ئەو ڕوانگەیە هەلومەرجی دانوستانی بۆ ئێران زۆر دژوار و تەنانەت نامومکین کردووە، چونکە ئەوان نایانەوێ بە دۆڕاوی بەشداری دانوستان بن و ئەوە نامومکینە.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئێستا گەلێ جار جەختی کردووە کە بە دوای گۆڕانی حکوومەت لە ئێران نییە.

جان کری لە درێژەی ئەو لێدوانە ڕادیۆییە وێرای پێداگری لە سەر دۆزینەوەی وەڵامێکی سیاسی و ناسەربازی بۆ سووریا، ڕایگەیاند کە پێشتر ئێران و ڕووسیا لە گەڵ بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی دیپلۆماتیک بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا ڕێککەوتبوون.

ئاماژەی ئەو بە بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشە. ئەو بڕیارنامەیە لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی پەسند کرا و بڕیار بوو بە پێی بڕیارنامەکە جگە لە جێگر کرانی ئاگربڕ، بەستێنی دانوستان لە گەڵ نوێنەرانی گرووپگەلی بەرهەڵستکاری حکوومەتی بەشار ئەسەد و بەرپرسانی دەوڵەتی سووریا بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی گواستنەەوەیی بڕەخسێندرێت.

کری هەروەها سەبارەت بە بەرجام و پاڵپشتیی لەو ڕێککەوتنە، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاستەنگێک لە بەردەم داسەپاندنی گەمارۆکانی دیکەی ئەمریکا لە دژی ئێران نەبوو و لە پەنای ئەو ڕێککەوتنە، گەمارۆکان لە دژی چالاکییە مووشەکییەکان، ناردنی چەک بۆ یەمەن و دۆخی مافی مرۆڤی ئێران هەر وەک خۆیان مابوونەوە.

ڕوونیشی کردەوە: ئێمە ئەو گەمارۆیانەمان لە ڕەوتی دانوستانەکانی بەرجام خستبووە ڕوو. کەواتە هیچکات سەبارەت بە بەرپرس زانینی ئێران لەو بابەتانە دەستەوەستان نەبووین و کۆتا نەهاتین، بەڵام ئێمە لە سەر ئەو بڕوایە بووین کە ئەگەر لە گەڵ ئێرانێک کە چەکی ئەتۆمی نییە یان لە بواری دروست کردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو نانێت، ڕووبەڕوو بین، ئەوکات هەلومەرجێکی کراوەترمان دەبێ بۆ دانوستان سەبارەت بە پرسەکانی دیکە.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: لام وایە وا باشتر بوو کە ترامپ بۆ پاراستنی بەرجام رێنوێنی کرابایە. لە ئەگەری پاراستنی بەرجام چین، ڕووسیا، فەڕينسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا دەبوونە هاوپەیمانی ئێمە. کەواتە بە پاراستنی بەرجام دەمانتوانی بیری ئێرانییەکان بهێنینەوە کە دەبێ پرسەکانی دیکەیان بوەستێنن. لەو کاتەدا دەمانتوانی دوو یان یەک ساڵ یان ماوەیەکی دیاری کراوی دیکە دەرفەت بە ئێران بدەین و پێیان بڵێین کە ئێمە دەمانەوێ لە بابەتی ئەو پرسانە دانوستانیش بکەین، بەڵام ئەگەر ئێوە لەو کاتە دیاری کراوەدا هەنگاوی ئیجابی هەڵنەگرن، ئەوسا لە بەرجام دەچینە دەر.

News Code 21680

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =