خۆش نووسی پێویستی بە پاڵپشتی تایبەت هەیە

هونەرمەندی کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە خۆش نووسی هونەرێکی نیشتمانییە، وتی: ناساندنی ئەو هونەرە بە بایەخە بە کۆمەڵگاکانی تر پێویستی بە پاڵپشتی تایبەتی بەرپرسان هەیە کە بەداخەوە تا ئێستا هەوڵی بۆ نەدراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم پیشانگای تاکەیی حەسەن ئەنجومەن مامۆستای خۆش نووسی کوردستانی لە ڕێکەوتی ٦ تا ٩ی پووشپەڕ ئەمساڵ لە سلێمانیە کرایەوە و پاش تێپەڕینی نزیک بە دوو مانگ لە ئەو ڕووداوە فەرهەنگیە دووهەمین پیشانگای ئەو هونەرمەندە بەناوبانگە لە هەولێر کرایەوە.

لە دووهەمین پیسانگای ئاسەوارە خۆش نووسەکانی مامۆستا حەسەن ئەنجومەن ٢٥ تابلۆ لە ئاسەوارە نوێیەکانی ئەو هونەرمەندە کە لە رێکەوتی ١٩ بۆ ٢١ ی خەرمانان لە گالری مێدیای شاری هەولێر کرایەوە، خرایە بەر چاوی بینەران.

حەسەن ئەنجومەن لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ئاماژەی کردە سەر ڕێژەی پێشوازیی خەڵکی هەرێم لە کردنەوەی ئەو پیشانگا خۆش نووسییە وتی: خەڵکی هەرێمی کوردستان زۆر لە گەڵ خەتی نەستەعلیق ئاشنایی نییە و کردنەوەی پیشانگای خۆش نووسی بێ گومان باشترین ڕێگای ناساندنی ئەو هونەرە بە ئەوانە.

ناوبراو کە مامۆستای خەتی نەستەعلیق و خاوەن دوکتۆرای ئەو بوارە لە خەتە، ئاشکرای کرد: بەردەوام یەکێک لە ئامانجەکانم ناساندنی ئەو خەتە بە کۆمەڵگای خۆمان و کۆمەڵگاکانی تر بووە و هەیە.

News Code 21679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =