ئێران بەرانبەر بە دەستدرێژی بۆ سەر ئاسایشی خەڵک کەمتەر خەم نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانی بەرپرسانی فەڕەنسەوی لە سەر کاردانەوەی ئێران دژی دژبەران لە باکووری عێراق، وتی: لە بەرانبەر یەکپارچەیی ئێران ناتوانین کەمتەرخەم بین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دربڕینی نگەرانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە کارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی دژبەرەکانی لە باکووری عێراق، بە ڕەت کردنەوەی ئەو وتارە وتی: هیچ وڵاتێک سەبارەت بە ئاسایشی نەتەوەیی، یەکپارچەیی و دەستدرێژی لە هەر  شێوەیەکدا بۆ سەر خەڵک و خاکەکەی هەرگیز بێدەنگ و کەمتەر خەم  نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران لە پیشەوە سەبارەت بە جووڵە و کارە تیرۆریستانەکانی ئەو گرووپە هۆشداریی پێویستی دابووە دەوڵەتی عێراق و بەرپرسانی ناوچەی کوردستان.

ناوبراو بە ڕەخنە لە بێ دەنگی دەوڵەتی فەڕەنسا بەرانبەر کاری دژبەران لە ناو خاکی عێراقەوە دژی ئاسایش و یەکپارچەیی ئێران، داوای ڕاست بینی بەرپرسانی فەڕەنسویی کرد.

News Code 21678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =