سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرێکی تیکنۆکرات ڕێککەوتن کراوە

سەرۆکی سەدرییەکان ڕایگەیاند کە کەسێکی سەربەخۆ و تیکنۆکرات بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق هەڵدەبژێردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فورات نیوز، موقتەدا سەدر لە پەیامێکی تویتری نووسی: لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنی کەسێکی بێ لایەن و تیکنۆکرات بە ڕێککەوتن گەیشتین.

ئەو زیادی کرد: هەروەها ڕێککەوتن کرا سەرۆک وەزیران، وەزیرانی داهاتوو بێ لایەنگری حزبی و نژادی و بە پێی لێهاتوویی و شارەزایی هەڵبژێرێت.

سەدر وتی: برێک کەسایەتی سیاسی عێراق بە پەلە دژایەتی ئەم ڕێککەوتن و سیستمەیان کرد تاکوو جارێکی دیکە بتوانن خۆیان و کەسایەتییە گەندەڵەکانیان بێننە سەر دەسەڵات و بەرگێگی نوێ گەندەڵی بکەن.

News Code 21676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =