سوور نیم لە سەر مانەوە لە دەسەڵاتی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێز لە داواکاری مەرجەعیەتی دینی بۆ کاندید نەبوونەوەی کەسایەتییە کۆنەکان دەگرێت و پێبەند دەبم بە یاسا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند کە بەرژار بوون بۆ خولی دووهەمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەو نەبووە و لە لایەن کەسایەتییەکان داوای لێکراوە.

ئەو زیادی کرد: سوور نیم لە سەر مانەوە لە سەر دەسەڵات و پێبەندم بە یاسای بنەڕەتی عێراق و ڕێز لە داواکاری مەرجەعی دینی دەگرم.

عەبادی وتی: نەمویستووە بۆ خولی دووهەم خۆم بەربژار بکەم بەڵام بە هۆی سەرکەوتنە سەربازی و ئابوورییەکان داوایان کرد ببمەوە بە سەرۆک وەزیران.

ئەو هۆشداری دا کە درێژە دان بە ناکۆکییە سیاسییەکان دەرفەت بە گەڕانەوەی تیرۆریستەکان و هێرش کردنیان بۆ شارەکانی عێراق دەدات.

News Code 21675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =