زیاتر له‌ ۴۰۰ هه‌زار هاووڵاتیى ئێزیدى ناتوانن بگەڕێنەوە شەنگال

نوێنەرێکی پێشووى پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕه‌وشى ئه‌منى و سیاسیی شەنگال زۆر خراپه ‌و له ‌ئێستادا بۆته‌ قوربانى ململانێ سیاسییه‌كان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ۴۰۰ هه‌زار خێزانى ئێزیدى ئاواره‌ن و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدى خۆیان.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماجد شەنگالى ئه‌ندامى خولى پێشووی په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى پارتى لە لێدوانێک بۆ ڕادیۆ نه‌وا ئاشكرای كرد: شەنگال به ‌دۆخێكى خراپدا تێده‌په‌ڕێت و كێشه‌ى سیاسى له ‌سه‌ره ‌و بۆته‌ قوربانیى ململانێكانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

ناوبراو وتیشى: هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى سته‌م و پێشێلكارییەكى زۆر ده‌رهه‌ق به‌ دانیشتووانى شەنگال ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ۴۰۰ هه‌زار هاووڵاتیى ئێزیدى ئاواره‌ن و ناوێرن بگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.

ماجد شەنگالى له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ڕاشیگەیاند: خه‌ڵكى شەنگال داوا له‌ هێز و لایه‌نه‌ براوه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن کە له ‌به‌غدا كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ سنوورى قه‌زاى شەنگال بكه‌ن و به‌ پێى ماده‌ى ۱۴۰ى ده‌ستووری عێراق دۆخى شەنگال بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ پێش ڕووداوه‌کانی ساڵى ۲۰۱۴ی ئه‌و سنووره‌.

News Code 21673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =