وتەبێژی نەتانیاهۆ دیسان بە گێچەڵی سێکسی تۆمەتبار کرا

میدیایەکی زایۆنی ئاشکرای کرد کە جگە لە بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سنای ویلایەتی نیۆیۆرک، ١١ ژن و لەوان هەواڵنێرێکی رۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ"، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیان بە ئازار و گێچەڵی سێکسی تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازاری ڕەگەزیی "جولیا سالازار" بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سنای ویلایەتی نیۆیۆرک لە لایەن وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو لانی کەم ١١ ژنی دیکەیشی لەباری سێکسی و ڕەگەزییەوە ئازار داوە.

جولیا سالازار کچی ٢٧ ساڵە و بەربژێری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی سنای ویلایەتی یەکگرتوو رۆژی ڕابردوو لە ئازاردرانی سێکسی و ڕەگەزیی لە لایەن یەکێک لە وتەبێژانی بنیامین نەتانیاهۆ هەواڵی دا و بە وتەی ئەو، ٥ ساڵ لەو پێش لە لایەن دەیڤید کێیس دەستدرێژیی کراوەتە سەر.

 ئێستا تایمزی ئیسرائیل هەواڵی داوە کە لانی کەم ١٢ ژن بەرەوڕووی دەستدرێژی و ئازاری ڕەگەزی لە لایەن وتەبێژی نەتانیاهۆ بوونەتەوە و لەو ناوە دوو کەسیان واتە سالازار و شیندی ڕایس، هەواڵنێری رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆڕناڵ ئەو بابەتەیان ئاشکرا کردووە.

ڕایس لە تویتێکدا دەستدرێژی و ئازاردرانی لە لایەن وتەبێژی نەتانیاهۆی ڕاگەیاند.

تایمزی ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە سەرجەم ئەو ١٢ ژنە لە وتوێژ لە گەڵ میدیاگەلی دەرەکی، دەیڤید کێیس وتەبێژی بنیامین نەتانیاهۆیان بە هەڵسوکەوتی نەگونجاو و دزێۆ لە گەڵ خۆیان و ژنانی دیکە تۆمەتبار کردووە.

ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەکات کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو لە گەڵ ١٠ کەس لەو ژنانە کە نەیانەویست ناویان ئاشکرا بێت، پەیوەندی گرتووە و بە سەرهاتی هەر کامیان لە بارەی ئازاری سێکسی و ڕەگەزی درانیان لە لایەن وتەبێژی نەتانیاهۆی وەرگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئەو رۆژنامەیە، کێیس تا ئیستا دوو ئیمەیلی "داوای لێبوردنی" بۆ ئەو ژنانە ناردووە و "تایمزی ئیسرائیل" دەقی هەر دوو ئیمەیلەکەی لە نزیکەوە بینیوە.

شایانی باسە کە وتەبێژی نەتانیاهۆ تا ئێستا و لە کاردانەوە بە هەواڵی ئەو میدیا زایۆنییە بابەتی دەستدرێژی و ئازاری ڕەگەزیی ڕەت کردۆتەوە و وتوویەتی کە تەواو ئەو تۆمەتانە بە مەبەستی چەواشەکاری و بە لارێدا بردنی ڕای گشتییە و زۆربەی ئەوانە هەڵە و نادروستن.

News Code 21671

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =