دۆخی نائاسایی لە ٥ ویلایەتی ئەمریکا ڕاگەیێندرا

دوابەدوای ڕوودانی گەردەلوولی فلۆڕانس لە ٥ ویلایەتی ئەمریکا و هەروەها واشنتۆنی پێتەختی ئەمریکا دۆخی نائاسایی ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، گەردەلوولی فلۆڕانس خەریکە نزیک دەبێتەوە بە کەنارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و هەر بۆیە لە ویلایەتەکانی ویرجینیا، کارولینای باکووری و باشووری، مرینلەند و جۆرجیا دۆزی نائاسایی ڕاگەیێندراوە و فەرمان دراوە کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەو ویلایەتە ماڵەکانیان بە جێ بهێڵن.

هێزی ئەو گەردەلوولە لە ١٠ بۆ ١١ی سێپتەمبەر لە ئاستی ٤ ئەوە بۆ ڕۆژی ١٢ی سێپتەمبەر بۆ ئاشتی ٢ دابەزیوە بەڵام ئەو پرسە زۆر نیگەران کەرترە، چونکە بارانی توندتر و ترسی ڕوودانی سێڵاو لە ویلایەتە ڕۆژهەڵاتی و باشووری ڕۆژهەڵاتییەکانی  ئەمریکا هەیە؛ پێشتر خێرایی ئەو گەردەلوولە ٢٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خەمڵێندرابوو و ئێستا چاوەڕوانی دەکرێت بە لاواز بوونەوەی لە کەنارەکانی کارۆلینای باکووری، مەترسیی ڕوودانی سێڵاو لە ئەو ناوچە هەبێت.

News Code 21667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =