زیاتر لە ۳ هەزار ملیار تمەن لە پیشەی کوردستان سەرمایەدانەریی کراوە

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە و بازەرگانی کوردستان وتی: لە میانەی ٥ ساڵی ڕابردوو تاکوو ئەمڕۆ، زیاتر لە ۳ هەزار ملیار تمەن لە پیشەی کوردستان سەرمایەدانەری کراوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد دەرەوەرزمی وتی: پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی گرنگی و تایبەتمەندی زۆری هەیە. هەر وڵاتێک بەرهەمی ناوخۆیی بوو دەتوانێت بەرەو گەشە کردنی ئابووری بڕوات.

ئەو زیادی کرد: وڵاتانی پێشکەوتوو لە سەر بەرهەم هێنان بەم دۆخە باشە گەیشتوون. تەنیا بە گەشە کردنی پیشەیی دەتوانین بەرەو دادپەروەری کۆمەڵایەتیش بڕۆین.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە و بازەرگانی کوردستان وتی: تاکوو ساڵی ۹۲ هەزار میلیار تمەن لە پیشەی کوردستان سەرمایەدانەری کراوە بەڵام لەم ساڵاوە تاکوو ئێستە زیاتر ۳ هەزار ملیار تمەن لە لایەن دەوڵەتەوە لە پیشەی کوردستان سەرمایەدانەری کراوە.

News Code 21666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =