پووتین بڕیاری خۆی داوە لە سەر ئەدلەب/بژاردەکانی بەردەم تورکیا

لێکۆڵەری بەناوبانگی جهانی عەرەب بەیاننامەی ڕووسەکان لە سەر پاڵپشتی بەهێز لە ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای سووریا دژی ئەو هێزانەی کە بە بی ڕێککەوتنی دیمەشق لە سووریانی لێک داوەتەوە و لە بڕیاری پتەوی پووتین لە ئەو بوارە هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولباری عەتوان لە وتارێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەدلەب هێناویە: کاتێک کە فەرماندەیی سەربازی ڕووسیا لە ناوەندی حەمیمیم لە نزیکی لازقیە لە سەر ماڵپەڕەکەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەیانییەیەک دەر دەکات کە تێیدا جەخت دەکات کە ڕووسیا لە ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای سووریا سژی هێزە ناڕەواکان لەوانە هێزەکانی تورکیا پاڵپشتی دەکات،نیشاندەری دوو پرسی سەرەکییە.

سەرەتا، هاوکاری سێ قۆڵی ڕووسی-تورکی و ئێرانی بە هۆی دژایەتییەکان سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ دۆخی ئەدلەب ڕوو لە لەناوچوونە و ئێران و ڕووسیا لە هێرش بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەدلەب پاڵپشتی دەکەن و تورکیا دژایەتیی دەکات.

دووهەم، ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی تورکی- ڕووسی و ڕووسی- تورکی زۆر زۆرە مەگەر ئەوەی کە پەرجۆیەک ڕوو بدات. بەیانییەی ناوەندی حەمیمیم مەبەستی هێزەکانی تورکیا بە تایبەت لە ئەدلەبە چونکوو هێزە ڕۆژاواییەکان تێیدا نین.

ناوبراو دەنووسێت: لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەوەی کە بووەتە هۆی ئەوە کە بنکەی ئاسمانی ڕووسیا ئەو بەیانییە دەر بکات؛ ناردنی ٤٠٠ هێزی تەیبەتی تورکیا بە جیهازاتی قورسەوە بۆ ئەدلەب و بەهێز کردنەوەی ١٢ خاڵی چاوەدیری تورکیا لە ئەوێیە و چاوەڕوانی دەکرێت کە ئەو ئامارە تا بۆ زیاتر لە ٤٠٠٠ سەرباز لە ڕۆژانی داهاتوو بەرز ببێتەوە و ئەمە بە واتای کێشە دروست کردن بۆ پووتین و ئامادەیی بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هێرشی ڕووسی-سوورییە.

عەتوان زیادی دەکات: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆامری تورکیا لە کۆبوونەوەی تاران لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕوانگەی رووسی – ئێرانی تەنیا مایەوە و پەیامێک کە لە لایەن پووتینەوە نێردرا و وتی کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا مافی هەیە کە بە تواوەتی کۆنترۆڵی سنوورەکانی لە گەڵ تورکیا بە دەستەوە بێت، ی وەرگرت. ئەمە بە واتای دووپای بوونەوەی ئەوەیە کە لە باشووری سووریا واتا دەرعا و ریڕەوتی نەسیب بە پاڵپشتی رووسیاوە ڕووی دا و ئەوەی کە جێگایەک بۆ هێزەکانی تورکیا لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا بوونی نیە.

ناوبراو وتیشی: پرسیارێک کە دێتە ئاراوە ئەوەیە هۆکارێک کە پووتینی بۆ توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ هاوپەیمانە تورکەکەی تا ئەو ڕادە لە کۆبوونەوەی تاران و دژایەتی لە گەڵ داخوازیی ئاگربڕ لە جیاتی هێرشی بەربڵاو بە مەبەستی دەرفەت دان بە ڕێکاری سیاسی کێشا، چی بوو؟ تیگەیشتنی مەنتقی لە ڕوانگەی ئێمەوە لە زامنی چەنگیر جاندار نووسەری بەناوبانگی تورک بەدەست هات؛ بە شێوەیەک کە ناوبراو ڕایگەیاند: پووتین تێگەیشتووە کە کیشەی نێوان تورکیا و ڕۆژاوا گەیشتوووەتە ئەو قۆناغە کە چاک کردنەوەی دژوارە و ئەردۆغان ناتوانێت بژاردەی بەرەوڕوو بوونەوەی مسکۆ بە پێی قەیرانی دارایی و ئابوری ئێستا لە وڵاتەکەی شوێن بگرێت بە اتیبەت کە ناوبراو بە تواوەتی پێوسیتی بە نەوت و گازی ئێران و ڕووسیا هەیە و جگە لە ئەوەش رێگای گەڕانەوە بۆ واشنتۆنیش بەستراوە.

ئەو لێکۆڵەرە بەناوبانگەی جیهانی عەرەب زیادی کرد: تورکیا بە دوای کوشتنی کات بە مەبەستی جودا کردنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە گەڵ گرووپە میانەڕەوەکانە بەڵام کێشە ئەوەیە کە ڕووسیا هەر گرووپێکی چەکدار لە سووریا کە دژی دەوڵەتی سووریایە تیرۆریست دەزانێت. پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بڕیاری خۆی داوە و بڕیار بە چۆڵ کردنی سووریا لە هەموو هێزە دەرەکییە ناڕەواکان کە بە بێ ڕێککەوتنی سیمەشق لە سووریان، داوە و پیدەچێت بەرپرسی بێ ئەملا و ئەولای کردنە دەرەوەی هیزەکانی تورکیا لە ئەم قۆناغە بێت.

عەتوان نووسی: ئەگەر دۆخی ئێستا بگاتە قۆناغی قەیران و ڕووبەڕوو بوونەوەی چەکداری لە گەڵ ئەو هێزە سوورییانە کە لە لایەن ڕووسیاوە پاڵپشتی دەکرێن هەڵویستی دەوڵەتی تورکیا چ دەبێت؟ دوو بژاردە هەیە و بژاردەی سێهەمێک بوونی نییە؛ یەکەم، چوون بەرەو لای بڕیاری ڕووسی – ئێرانی یا ڕاگەیاندنی بێ لایەنی و چوون بەرەو لایەکی تر؛ هاوشێوەی ئەوەی کە ئەردۆغان لە کاتی ئۆپراسیۆنی حەڵەبی ڕۆژهەڵاتی ئەنجامی دا و دووهەم، ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئۆپراسیۆنی سووری- ڕووسی کە لە ئەم دۆخەدا ئاکامێکی تۆقێنەر ڕوو دەدات و شەڕی ناوچەیی دەست پیدەکات و میلیۆنان ئاوارەی سووری و هەزاران چەکدار بەرەو لای سنووری تورکیا دەڕۆن و لە سەرووی ئەو هەمووە سەرکەوتنەوە بۆ تورلیا لە ئەو ڕووبەروو بوونەوە لە گەڵ وڵاتی گەورەی ڕووسیا تێچووی زۆری دەبیت و نادیاریشە.

ناوبراو لە کۆتاییدا دەنووسێت: دوو بژاردەکە زۆر پیچراو و ئەستەمن و ئەردۆغان ئەمە بە بەشی دەزاێت و هۆکاری نیگەرانیەکەسی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە گەڵ پووتین و ڕۆحانی سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و ئێران لە کۆتایی کۆبوونەوەی تاران هەر ئەوە بوو. ڕۆژانی داهاتوو بە ئەم پرسیارە وەڵام دەدرێتەوە و پێم وانەبێت کە چاوەڕوانی کردنی ئێمە لە ئەوە زیاتر بخایێنێت.

News Code 21664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =