عێراق دژی لابردنی ویزای ڕێوڕەسمی ئەڕبەعینە

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: عێراق دژی لابردنی ویزای ڕێوڕەسمی ئەڕبەعینە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەم کارەین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەبدول ڕەحمان فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوە بردنی باشی ڕێوڕەسمی ئەڕبەعینی حسەینی کراوە. 

ئەو زیادی کرد: بە پێی ڕێککەوتنەکان دەوڵەتی عێراق ڕێگەی نوێی بۆ هات و چووی زیارەتکارەکان هەڵبژاردووە. هێشتا سەبارەت بە نرخی دۆلار بە ڕێککەوتن نەگەیشتووین. دەوڵەتی عێراق نرخێکی داوە. ئێمە بڕێک باشترمان کرد بەڵام هێشتا جێگەی هەیە دەوڵەتی عێراق هاوکاری زیاتری ئێمە بکات.

ڕەحمانی فەزلی وتی: نرخی دولاریش لە ناوخۆ بابەتێکە کە دەوڵەت دەبێت بەدوادا چوونی بۆ بکات.

ئەو سەبارەت بە لابردنی ویزا لە کاتی مەراسمی ئەڕبەعین لە نێوان ئێران و عێراق وتی: لایەنی عێراقی دژی لابردنی ویزای ڕێوڕەسمی ئەڕبەعینە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەم کارەین.

News Code 21663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =