۳۷ لە سەد هەناردەی کوردستان زیادی کردووە

بەڕێوەبەری گومرۆکاتی پارێزگای کوردستان وتی: لە ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ۳۷ لە سەد هەناردە کردنی کەل و پەل لە کوردستانەوە زیادی کردووە.

بەختیار ڕەحمانی پوور بە ئاژانسی مێهری وت: لە ٥ مانگی یەکەمی ساڵی ۹۷ هەتاوی ۷٨۰ هەزار تۆن کەل و پەل لە کوردستانەوە هەناردە کراوە بە بایەخی ٥۱۰ ملیۆن دۆلار کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ۳۷ لە سەد زیادی کردووە.

ئەو زیادی کرد: زیاتر لە ۹۰ لە سەدی هەناردە کردنی گومروکاتی کوردستان بۆ وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان، پاکستان، ڕووسیا و ڕۆمانی بووە. ٨۰۰ جۆر کەل و پەل لەم ٥ مانگەدا هەناردە کراوە.

بەڕێوەبەری گومرۆکاتی پارێزگای کوردستان وتی: زیاترین شتی هەناردە کراو کەل و پەلی لایلۆنی، سەوزە، میوە، گوێرەکە بووە کە ۱۱۹ هەزار تۆن سەوزە و کەل و پەلی نایلۆنی بە بایەخی ٤۷ ملیۆن دۆلار هەناردە کراوە.

ئەو ئاماژەی دا: هەروەها لەم ماوەیە ۱۹ ملیۆن دۆلار کەل و پەل هاورە کراوە کە ٥ هەزار تۆن بووە. بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو هاوردە کرن ۳٥ لە سەد کەمی کردووە.

ڕەحمانی لە کۆتایدا وتی: ۳۰ لە سەدی هاوردە کردن لە تورکیاوە کراە، کە زیاتر ئامێری کشت و کاڵی بووە. ۹۲۹ هەزار تۆن کەل و پەلیش لە کوردستانەوە تڕانزیت کراوە کە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بایەخیان بووە. بە نیسەت ساڵی ڕابردوو ئەمەش ۳٦ لە سەد زیادی کردووە.

News Code 21662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =