خۆمان سەبارەت بە ئەگەری هێرش بۆ سەر سووریا بڕیار دەدەین

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وتی: سەربەخۆ سەبارەت بە ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر سووریا بڕیار دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وتی: بەرلین سەربەخۆ سەبارەت بە ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر سووریا بڕیار دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا زیادی کرد: لەمبارەوە ڕێکاری سیاسی یەکەمایەتی ئێمەیە بۆ بەرگرتن بە هێرشی کیمیایی. ئێمە بە پێی یاسا و ڕێسای ئاڵمانیا بڕیار دەدەین.

ئەو پێشتر وتبووی: بۆ هێرش کردن بۆ سەر سووریا دەبێت یاسایی کار بکرێت، دەوڵەت بە تەنیایی ناتوانێت لەمبارەوە بڕیار بدات و دەبێت پارلمانیش مۆڵەتی پێ بدات.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا جەختی کرد: بەرلین دوور لە هەرجۆرە گوشارێکی ئەمریکا سەبارەت بەئەگەری هێرش بۆ سەر سووریا بڕیار دەدات.

شایانی باسە هه‌رکات ده‌وڵه‌تی سووریا بیه‌وێت ناوچه‌یه‌ک له‌ ده‌ستی تیرۆرسیته‌کان ئازاد بکات، ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ ده‌کات که‌ هێرشی کیمیایی له‌ لایه‌ن ده‌میشقه‌وه‌ ئه‌نجام بووه‌ و ئه‌م وڵاته‌ بۆردمان ده‌کات. ڕوسیا له‌م دواییه‌ بنکه‌ی تیرۆریسته‌کانی له‌ ئه‌دله‌ب بۆردمان کرد.

ساڵی ۲۰۱۷ ئه‌مریکا به‌ بیانووی هێرشی کێمیایی ۵۹ مووشه‌کی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی شه‌عیرات له‌ سووریا گرت.

News Code 21661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =