نوێ ترین لێدوانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌دله‌ب

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئه‌دله‌ب له‌ تیرۆریسته‌کان وتی: کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێت به‌ ئه‌رکی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هێرش کردن بۆ سه‌ر ئه‌دله‌ب هه‌ستێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاباتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئه‌دله‌ب له‌ تیرۆریسته‌کان وتی: کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێت به‌ ئه‌رکی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر ئه‌دله‌ب هه‌ستێت.

ئه‌و زیادی کرد: تورکیا نیگه‌رانی ئه‌دله‌به‌ و بێ لایه‌ن نابێت له‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هێرشه‌ و ئه‌مه‌ش کێشه‌ی ئه‌منی بۆ تورکیا و ئه‌ورووپا و هه‌موو جیهان ساز ده‌کات.

ئه‌ردۆغانن وتی: به‌رهه‌ڵه‌ستکاره‌کانی سووریامان له‌ ژێنڤ بۆ دانوستان هاورد و له‌ دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ش به‌شداریمان کرد، ئێمه‌ به‌ ساز کردنی جێگه‌ی که‌م ناکۆک ڕێککه‌وتین له‌ سه‌ر ئاگربڕ و ئاشتی له‌ سووریا.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ له‌ ئان و ساتی ئازاد کردنی ئه‌دله‌ب له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان هات و چووی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که‌ زیادی کردووه‌.

هه‌رکات ده‌وڵه‌تی سووریا بیه‌وێت ناوچه‌یه‌ک له‌ ده‌ستی تیرۆرسیته‌کان ئازاد بکات، ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ ده‌کات که‌ هێرشی کیمیایی له‌ لایه‌ن ده‌میشقه‌وه‌ ئه‌نجام بووه‌ و ئه‌م وڵاته‌ بۆردمان ده‌کات. ڕوسیا له‌م دواییه‌ بنکه‌ی تیرۆریسته‌کانی له‌ ئه‌دله‌ب بۆردمان کرد.

ساڵی ۲۰۱۷ ئه‌مریکا به‌ بیانۆی هێرشی کێمیایی ۵۹ مووشه‌کی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی شه‌عیرات له‌ سووریا گرت.

News Code 21660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =