ئێران لە دۆخە سەختەکاندا لە تەنیشت وڵاتانی ناوچەکە بووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو نیشانی دەدات کە ئێران لە دۆخە سەختەکان لە سەر داواکاری خودی حکومەتەکان لە تەنیشت وڵاتانی ناوچەکە بووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێژنەی چوار قۆڵی کۆمکاری عەرەبی کە دژی ئێران پاگەندە دەکات لێدوانی دا و وتی: ئێمە کارەکانی ئەم لێژنەیە مەحکوم دەکەین و ڕاگەیەندراوەکەیان لە ڕۆژی ۱۱ی سێپتامبەر تەنیا بۆ بەلاڕێدا بردنی بیر و هۆشی جیهان لە بکەرانی سەرەکی ئەم ڕووداوە بوو، هەموو جیهان دەزانێت ئەم وڵاتانە لە پشت کردە تیرۆریستییەکانن.

ئەو زیادی کرد: ئەوان لە حاڵێکدا ئەم پاگەندە دەکەن کە ئێستە ئاسەوار و ئەنجامی داگیر کردن و وێران کردنی یەمەن و کارەساتە مرۆڤییەکەیان دەبینین، هەموو یەمەنیان وێران کردووە و نەخۆشی و قات و قڕیان بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپاندووە، لە وەها دوخێکدا ئەم وڵاتە عەرەبیانە بە پشتیوانی وڵاتانی جیهانی سوورن لە سەر جەنایەت کردن و درێژەدان بە شەڕ و پشتیوانی لە تیرۆریستەکان.

قاسمی وتی: ئێران لە دوای ئەوەیە دراوسێکانی سەقامگیر و ئەمن بن وهەموو لایەک ڕێز لە یەکتر بگرن و هیچکات لە دوخی ناوخۆی یەکتر دەستێوەردان نەکرێت و ئەمەش سیاسەتی هەمیشەیی ئێمە بووە، بە پێچەوانەی ئەوەی پاگەندەیان کردووە، ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو نیشانی دەدات کە ئێران لە دۆخە سەختەکان لە سەر داواکاری خودی حکومەتەکان لە تەنیشت وڵاتانی ناوچەکە بووە.

ئەو جەختی کرد: ئەم ڕاگەیەندراوە تەنیا مەبەستی ئەوەیە جیهان لە ئێران بتۆقێنێت تاکوو جەنایەتەکانی خۆیان بشارنەوە، ئێمە داوای هاوکاری و دانوستانی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین.

News Code 21659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =