کارمان لە سووریادا ماوە و سەربازەکانمان ناکشێنینەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کە وڵاتەکەی بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق هێزی ناردۆتە سووریا، وتی: هێشتا کارمان لە سووریادا ماوە و سەربازەکانمان ناکشێنینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێریک پەهان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا ڕایگەیاند: هێشتا کاری زۆرمان ماوە لە سووریادا.

وتیشی: تا کاتی ئەنجام دانی کارەکانمان لە سووریادا، سەربازانمان لەو وڵاتەدا دەمێننەوە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئامادەبوونی بێ مۆڵەتی وڵاتەکەی لە سووریا ئیدعای کرد: کاتێک داعش شکستی هێنا و ئاسایشی هاووڵاتیانی سووریا دەستەبەر کرا، ئێمە سەبارەت بە درێژەی مانەوەی هێزەکانمان لەو وڵاتە لێکدانەوەیەکی نوێ ئەنجام دەدەین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە کاروباری سووریاش حەوتەی ڕابردوو لە میانەی سەفەری ناوچەیی خۆی وتبووی: هێزەکانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات جێگر کراون و لەو ناوچەیەدا دەمێننەوە؛ بە پێی سیاسەتی نوێی ئەمریکا پێویستە کە لە بابەتی بردنەدەرەوەی هێزەکان لەو ناوچەیە تا کۆتایی ئەمساڵ پەلە نەکەین.

News Code 21657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =