هێرشبەری تیرۆریستیی ڕەیحانلی لە خاکی سووریا دەستگیر کرا

یووسف نازیک هێرشبەری تیرۆریستی بۆ سەر شاری ڕەیحانلی تورکیا کە بووە هۆی کوژرانی ٥٢ کەس، لە ئۆپەراسیۆنێکی ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) لە لازقیەی سووریا دەستگیر و ڕەوانەی تورکیا کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی نیشتمانی تورکیا، یووسف نازیک هێرشبەری تیرۆریستی بۆ سەر شاری ڕەیحانلی تورکیا کە بووە هۆی کوژرانی ٥٢ کەس، لە ئۆپەراسیۆنێکی ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) لە لازقیەی سووریا دەستگیر و ڕەوانەی تورکیا کرا.

نازیک لە یەکەم لێپێچینەەوە لە لایەن ڕێکخراوی میت دانی بەوەدا ناوە کە پلان‌داڕێژی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕەیحانلی بووە. ناوبراو هەروەها دانی بە پەیوەندیی لە گەڵ ڕێکخراوی هەواڵگریی سووریاشدا ناوە.

یووسف نازیک لە گەڵ ٧ کەسی دیکە و لەوان مێهراج ئۆڕاڵ لە ١١ی مەی ٢٠١٣دا بە تەقاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژ کراوە لە شاری ڕەیحانلی تورکیا بوونە هۆی کوژرانی ٥٢ کەس و بریندار بوونی ١٥٥ کەسی دیکە.

News Code 21656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =