پیلانی دوژمنان چەق ناخاتە گەشەی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: عێراقی هێمن و گەشەسەندوو بەردەوام لە یەکەمایەتییەکانی ئێرانە و پیلانی دوژمنان و پیلانگێڕان چەق ناخاتە گەشەی ئەو پەیوەندییە دێرین و تۆکمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانه کردنی ڕاگەیێندراوەکەی ئەم دواییەی کۆشکی سپی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق و شاری بەسرە، ئەو هەڵوێستەی بە ناشیاو، سەرسوڕهێنەر، دنەدەرانە و نابەرپرسانە لێکدایەوە.

کۆشکی سپی یەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەکانی لە دژی ئێران دووپات کردەوە و ئیدیعای کرد: ئێران بەرپرسی هەر چەشنە پەلامارێک بۆ سەر بیناکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە عێراق دەزانێ.

بەهرام قاسمی، سیاسەتگەلی دەنەدەرانە و هەوڵ و داپەڕی دەستێوەردەرانە و دەستدرێژکارانەی دەوڵەتی ئەمریکای بە هۆکاری سەرەکیی ناپاوەجێی، ئاڵۆزی و دووبەرەکی لە ناوچە زانی و وتیشی: سیاسەتگەلی ئەو وڵاتە لە عێراق هیچ دەسکەوتێکی جگە لە نائەمنی و ناسەقامگیری بە دواوە نابێت و ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە عێراق و لەوان پەلامار و سووتاندنی بینای سەرکۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەسرە، دەرئەنجامی سیاسەتەکان و داکوکییە ئاشکرا و نهێنی و ناژێرانەکانی ئەمریکا لە تاقمگەلێکە کە توندوتیژی و توندڕەوییان پەرە پێداوە و کردوویانەتە شتێکی رۆژانە و ئاسایی. دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ وەڵامدەری پاڵپشتیی چەند ساڵەی خۆی لەو گرووپانە لە ناوچە بێت و دەرکردنی ڕاگەیێندراوگەلی لەو چەشنە کە بە جۆرێک هەوڵی بە چەواشەبردنی ڕای گەشتی دەدات، خۆدزینوە لە بەرپرسایەتییەکانیان لە ئاژاوەنانەوە و هێرش بردنە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان و بیناگەلی دەوڵەتیی ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەی ناوچەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای ئاماژەدان بەوەی کە زۆرێک لە دەسەڵاتداران و بیرمەندانی جیهان ئاگاداری ڕۆڵی ئاژاوەنەرانە و ناپاوەجێی و زێدەخوازیی پاوانخوازانەی ئەمریکان، ڕایگەیاند: ئەمریکا دەبێ بزانێ کە ناتوانێ بەو پڕۆپاگەندانە سەرپۆش لە سەر  ئەنجامی سیاسەتگەلی هەڵە، بێ بەهرە و ئاژاوەگێرانەی خوی لە ناوچەدا دابنێ.

بەهرام قاسمی وێڕای پێداگری لە سەر سیاسەتی بنەمایی کوماری ئیسلامیی ئێران لە پاراستنی پاوەجێی و ئاسایشی وڵاتانی ناوچە، وتی: عێراقی هێمن و گەشەسەندوو بەردەوام لە یەکەمایەتییەکانی ئێرانە و پیلانی دوژمنان و پیلانگێڕان چەق ناخاتە گەشەی ئەو پەیوەندییە دێرین و تۆکمەیە.

News Code 21655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =