ئێران، تورکیا و ڕووسیا گرووپی هاوبەشی یاسای بنەڕەتی سووریا پێک دێنن

ئێران، تورکیا و ڕووسیا بڕیارە کارگرووپی هاوبەش لە پێوەندی لە گەڵ پێکهێنانی کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە ژێنێف پێک بهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بڕیارە کارگرووپێکی هاوبەشی پێکهاتوو لە نوێنەرانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە ژێنێف بە مەبەستی پێکهێنانی کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا پێک بێت.

ئەو سەرچاوە دیپلۆماتیکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئەناتۆڵیی وتووە کە کارناسانی سێ وڵاتی دەستەبەرکەری ئاگربڕ بە پێکهێنانی ئەو کارگرووپە هەوڵ دەدات تا بەستێنی پێویست بۆ دەسپێکی گفتوگۆی گرووپە جیاوازە سووریەکان لە ژێر چاوەدێری نەتەوە یەکگرتووەکان دروست بکەن.

ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی دەروەی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە ڕێککەوتنی سەرەتایی و بنەڕەتی بۆ پێکهێنانی کومیتەی یاسای بنەڕەتی بە پێی پێڕستی پێشنیاریی دەوڵەتی ناوەندی و بڕێک گرووپە دژبەرەکان لێک دراوەتەوە و ئەم پرسە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە ڕێگا چارەی سیاسی پرسی سووریا.

News Code 21654

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =