لێدوانی دژبەرانەی فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا دژی ئێران

فەرماندەی هێزە ناوەندییەکانی سوپای ئەمریکا لە کۆبوونەوەی فەرماندەکانی سوپای عەرەبی لە کوەیت هەڵوێستە دوژمنانەکانی واشنتۆن دژی ئێرانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەی فەڕەنسا، جۆزێف وتل فەرماندەی هێزە ناوەندییەکانی سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە کوەیت پاگەندەی کرد: وڵاتانی عەرەبی بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هەوڵە ناسەقامگیرکەرەکانی ئێران لە ناوچەکە دژایەتییەکانی خۆیان بنێنە لاوە.

فەرماندەی هێزە ناوەندییەکانی سوپای ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتە دژبەرانەکانی واشنتۆن دژی تاران وتی: ٢ هەڕەشەی ئەمنیەتی گەورە لە ناوچەکە هەیە؛ کارە ناسەقامگیرکەرەکانی ئێران و ڕێکخراوە توندڕەوە ئاژاوەگێڕەکانی.

جۆزێف وتل لە درێژەدا پاگەندەی کرد: پێویستە تەواوی تواناکانی خۆمان بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە هاوبەشەکان بخەینە گڕ.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەرکانی هاوبەشی سوپای وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس جگە لە مسر، ئۆردۆن و فەرمادنەی ئەرکانی ناوەندی سوپای ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕێکارەکانی بەهێز کردنەوەی هاوکاری سەربازی هاوبەش لە کوەیت دەستی پێکرد.

News Code 21652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =