ڕووسیا وڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکای دایه‌وه‌

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا وتی: دۆخی سووریا و سه‌رکه‌وتنی ده‌میشق له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی، ئه‌مه‌ش هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌ کردنی نوێیانه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ڕاشا توده‌ی، سێرگئی ڕیباکۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا وتی: دۆخی سووریا و سه‌رکه‌وتنی ده‌میشق له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی، ئه‌مه‌ش هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌ کردنی نوێیانه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه‌ش به‌ ڕوونی نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌مریکا له‌ دوای هه‌ڕه‌شه‌ کردن بۆ باج وه‌رگرتن له‌ سووریایه‌ و ده‌یه‌وێت بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ ڕاستییه‌کان ده‌ستکاری بکات.

ئه‌و زیادی کرد: پێشتریش له‌م هه‌ڕه‌شانه‌مان وه‌رگرتبوو ئه‌مریکا له‌ دوای باج وه‌گرتن له‌ ڕووسا و ئێرانه‌. 

شایانی باسه‌ که‌ جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی ئه‌مریکا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا ڕێککه‌وتوون سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمایی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریاوه‌ که‌ وڵامێکی زۆر به‌هێزتر له‌ ڕابردووی پێ بده‌نه‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ به‌رده‌وام ئه‌م په‌یامه‌ ده‌نێرین که‌ وڵامی ئێمه‌ له‌ ڕابردوو زۆر به‌هێزتر ده‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ ناوندی ڕووسی چاودێڕی به‌ سه‌ر ئاشتی له‌ سووریا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که‌ تیرۆریسته‌کانی به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ حاڵی ساز کردنی هێرشێکی کیمیایی ساخته‌ن تاکوو سوپای سووریا به‌م کاره‌ تاوانبار بکه‌ن و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بیانۆی هێرش کردن بۆ سه‌ر سووریا بکه‌وێته‌ ده‌ستیان.

News Code 21650

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =