MI۶ پلان ڕێژی بۆ هێرشی کیمیایی بۆ سەر ئەدلەب دەکات

سێناتۆرێکی کۆماری خوازی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە سیستەمی هەواڵگری دەرەکی بریتانیا( MI۶) خەریکی پلان ڕێژی بۆ ئەنجامی هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب و تاوانبار کردنی دەوڵەتی سووریا بۆ ئەنجامی ئەو هێرشەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپندنت، سێناتۆر ڕیچارد بلک لە ویلایەتی ویرجینیا، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە سیستەمی هەواڵگری دەرەکی بریتانیا(  MI۶) خەریکی پلان ڕێژی بۆ ئەنجامی هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب و تاوانبار کردنی دەوڵەت و سوپای سووریا بۆ ئەنجامی ئەو هێرشەیە.

لە ماوەیەک پێشەوە ڕاگەیێندرا کە وڵاتانی ڕۆژاوایی پاڵپشتی تیرۆریستەکان لە سووریا لەوانە ئەمریکا، فەڕەنسا و بریتانیا لە بیری ئەنجامی هێرشی قورس بۆ سەر سوپای سووریان و بۆیە خەریکی پلان ڕێژی بۆ ئەنجامی هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب و تاوانبار نیشان دانی سوپای سووریا لە ئەو هێڕشە و پاشان کەكل وەرگرتنی سەربازی و سیاسی لە ئەو هێرشەن.

لە هەمان پێوەندیدا ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی هەوالێکی بەپەلە ڕایگەیاند: کارەکانی هێرشی کیمیایی ساختە لە ئەدلەب دەستی پێکردووە.

ناوەبدی ئاشتی سووریا لە بەیانییەکەدا لەم ابرەوە ڕایگەیاند: بە پێی هەواڵە گەیشتووەکان لە لایەن دانیشتووانی پارێزگای ئەدلەبەوە ئێستاکە لە ناوچەی جسو الشغور ئامادەکاری بۆ نیشان دانی هێرشی کیمیایی ساختەی سوپای سووریا دژی دانیشتووانی ناوچەیی دەستی پێکردووە.

بەیانییەی ناوەندی ڕووستی ئاشتی سووریا لە درێژەدا زیادی دەکات: بۆ بەڕێوە بردنی ئەو ساختە کارییە لە سەرلەبەیانییەوە گرووپە وێنەگرییەکانی چەندین  کەناڵی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەروەها لقی ناوچەیی چەند کەناڵی تەلەفیزیۆنی هەواڵی ئەمریکی لە شوێنەکە ئامادە بوون.

ئەمە لە حاڵێدکایە کە لە سەروبەندی دەستپێکی ئعپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەدلەب لە سووریا لە کۆنترۆڵی تیرۆریستەکان، دیدارەکانی بەرپرسانی ئەمریکی لە ناوچەکە زیاد ببێتەوە. لە هەمان پیوەندیدا، هێزی ئاسمانی ڕووسیاش لەم دواییانەدا بڕێک ناوچەی ژێر دەستی تیرۆریستەکانی لە دەڤەری ئەدلەب کردووەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی مێهر، هەر کات سوپای سووریا تەنگ بە تیرۆریستەکانی لە ئەو وڵاتە هەڵدەچنێت، وڵاتانی ڕۆژاوایی بە بیانووگەلێک وەکوو هێرشی کیمیایی، جەنایەتی مرۆڤی و هتد تەواوی  هەوڵەکانی خۆی بە بەرگری لە هێرشی دیمەشق بۆ سەر تیرۆریستەکان دەخاتە گڕ.

شیاوی باسە کە لە ٧ ئاپی ساڵی ٢٠١٧، ئەمریکا بە دانە پاڵی هێرشە کیمیاییەکان بە دیمەشقەوە، بنکەی ئاسمانی شەعیراتی بە ٥٩ مووشەکی تام هاوک کردە ئامانج.

News Code 21645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =